فیلمی ئەمڕۆ: وڵاتی سەرسوڕهێنەر

 

ڕۆمانی سەرسوڕهێنەر لە ساڵی ٢٠١٦دا بڵاوکرایەوە، لەلایەن نووسەر و دەرهێنەر، سێباستیان لیلیۆ لە فیلمێکی درامیدا بەهەمان ناونیشان بەرهەمهێنرا و لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا.

 

فیلمەکە فلۆرانس پوگ وەک پەرستار، لیپ ڕایت وەک منداڵ و کایلا لۆرد کاسیدی بە ڕۆڵی ئانا، ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لەسەر بنەمای دیاردەی "ژنانی بەڕۆژوو" سەدەی نۆزدەهەم دروستکراوە.

 

ڕووداوەکان لە ساڵی ١٨٦٢ دەستیان پێکرد، کاتێک پەرستاری ئینگلیزی لیپ ڕایت ڕەوانەی گوندێکی ئێرلەندا کرا بۆ بەدواداچوون بۆ ئانای تەمەن یازدە ساڵان کە ماوەی چوار مانگ بوو خۆی لە خواردن بەدوور دەگرت.

 

ئەم ڕووداوە گەشتیاران و ڕۆژنامەنووسانی بۆ ئەو گوندە ڕاکێشا بۆ ئەوەی شایەتحاڵی ئەم ڕووداوە ناوازەیە بن، کە بە موعجیزە وەسف کرا و پەرستار لیپ ڕایت دەبێت ئەم حاڵەتە دەستنیشان بکات و ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە ئەنجوومەنێکی کەسایەتییە ناوخۆییە گرنگەکان بکات، بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی لێدوانەکانی بنەماڵەی ئانا.

 

لەگەڵ پەرەسەندنی ڕووداوەکاندا، پەرستارەکە بۆی دەردەکەوێت کە فێڵێک لە بابەتەکەدا هەیە و خێزانی ئانا ئەم دەنگۆیانەیان بڵاوکردووەتەوە و کچەکەیان کردووە بە پیرۆز بۆ ئەوەی گەشتیار و ڕۆژنامەنووسان ڕابکێشن و پارە پەیدا بکەن لە هەمان کاتدا تاوانی براکەی پەردەپۆش دەکەن، کە چەند جارێک دەستدرێژی کردووەتە سەری، لە کاتێکدا لە کۆتایی شەودا خواردنیان بۆ دزە دەکردە شوێنێکی چۆڵ.

 

ئەو پەرستارە ناوی لیپ ڕایت بوو، بڕیاریدا منداڵەکە بەناوی ئانا لە بەکارهێنانی شەخسی لەلایەن  خێزانەکەی ڕزگار بکات و بە قاچاخ بیباتە شوێنێکی باشتر، بۆ ئەوەی بە ئارامی ژیانی بەردەوام بێت، هەروەها ماڵەکەی سووتاند، تا وایان لێبکات وا بیربکەنەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە مردووە.