فیلمی ئەمڕۆ: ژنە پێشەنگەکە

 

ژنە پێشەنگەکە- Thalaivi، فیلمێکی درامی هیندی کە باس لە ژیاننامەی ئەکتەری سیاسی هیندی جایالالیثا دەکات، کە ئەکتەری بەناوبانگی هیندی کانگانا ڕاناوت ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، لە نووسینی ڕەجات ئارۆرا و دەرهێنانی ئەلڤیجای، لە ڕیزبەندی باشترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠٢١دا هاتووە.

 

چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە جایالالیثا خەریکی نواندن بوو، بەڵام کاریگەریی لەسەر دۆخی پەروەردەی باشووری هیندستان هەبوو، بەتایبەتی خوێندنی ژنان، ئەمەش وای لێکرد بچێتە ناو سیاسەتەوە و وەک ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانان خۆی کاندید بکات، بۆ ئەوەی هەنگاوی یەکەمی ڕێگاکە دەستپێبکات.

 

پاشان هەوڵ دەدات بگاتە وەزارەت، کە تاکە ژن بووە لە نێوان چەند پیاوێک لە وەزارەتەکەدا و ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی زۆر بووەوە لەلایەن ئەوانەوە، تەنانەت لێدان و زەلیلکردنیشی، بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە ڕووبەڕووبوونەوە و کارکردن بۆ باشترکردنی دۆخی گەلەکەی و ئاشکراکردنی ئەو گەندەڵییەی کە لە وڵاتدا بڵاودەبووەوە بەبێ ڕێگریکردن، تیشکی خستە سەر زۆرێک لە دەستدرێژیکردن کە بووە هۆی لەدەستدانی ژیانی زۆر کەس، وەک دابینکردنی ژەمی خراپ بۆ منداڵان لە قوتابخانەکاندا.

 

بەهۆی دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ مرۆڤەکان و هەوڵەکانی بۆ بەدواداچوونی بەرژەوەندییەکانیان و گەڕاندنەوەی مافەکانیان، ناوی لێنرا "ئاما"، بەڵام ئەو سەرکەوتنە ئیرەیی لە دڵی زۆرێک لە هاوکارەکانیدا لە لەو حزبەی کە سەر بە خۆیەتی و حزبەکانی دیکەی دروستکرد و دژایەتیان دەکرد، بۆیە هەوڵیاندا لە پۆستەکەی دووریبخەنەوە.

 

لە یەکێک لە دانیشتنەکانی هیندستان، جایالالیثا بە بوێریەوە باسی لە پشتگوێخستنی دۆخی باشووری هیندستان کرد لە زۆر بابەتدا، لەوانە پرسی دابەشکردنی وزەی بەرهەمهاتوو لە پڕۆژەی کارەبا، بەهۆی ئەم بوێریەوە هەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەڵام سەرەڕای خراپی بارودۆخی تەندروستی، بانگەشەیەکی بەرفراوانی هەڵبژاردنی ئەنجامدا و لە درێژەی فیلمەکەدا زنجیرە ڕووداوەکانی دیکە باس دەکات.