فیلمی "ماڵەکە بڕوخێنە"

 

"ماڵەکە بڕوخێنە" فیلمێکی دۆکۆمێنتاری ئەمریکی لە نووسینی ڕۆبن پلۆتنیک و ڕەچەڵ لیەرز و دەرهێنانی ڕەچەڵ لیرزە، لە دەوری بانگەشەی سەرەتایی بۆ هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا دەسوڕێتەوە، کە تێیدا ئەلێکساندریا ئۆکاسیۆ کۆرتێز، ئیمی ڤیلێلا، پاولا جان سوێرنگن و کۆری بوش بەشدارییان تێدا کردووە .

 

فیلمەکە باس لە وردەکاری ژیانی چوار ژن دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٨دا خۆیان بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا کاندید کردووە، هەروەها وردەکارییەکانی هەڵمەتە سەرەتاییەکانیان بۆ کۆکردنەوەی دەنگەکان کە دەرفەتی ئەوەیان پێبەخشیوە ببنە چوار دیموکراتی پێشکەوتنخواز نیشاندەدات.

 

ئەوان ژنی سیاسی نەبوون، بەڵکو ژنی ئاسایی ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا بوون، جێپەنجەیەکی فێمینیستیان لە مێژووی مۆدێرنی ئەمریکادا بەجێهێشتووە، ئەسکەندەریە ئۆکاسیۆ-کۆرتێز لە نیویۆرکەوە کە بچووکترین کاندیدە لەو ساڵەدا، وەک گارسۆنێک لە چێشتخانەیەک، خۆی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئەو شەڕە بکات و کورسییەک بەدەستبهێنێت بۆ باشترکردنی دۆخی گەنجان، وە پشتگیریکردنیان بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر.

 

سەبارەت بە پاولا جان سوێرنگن، کچی کرێکارێکی خەڵوزی ڤێرجینیای ڕۆژئاوا، کە هەژارترین ویلایەتی ئەمریکایە، تووشی سەختییەکی زۆر بوو، دوای ئەوەی باوکی بەهۆی پیسبوونی دەوروبەریانەوە بە شێرپەنجە گیانی لەدەستدا، بۆیە بڕیاریدا خۆی بۆ کۆنگرێس کاندید بکات و هەوڵبدات بۆ باشترکردنی دۆخی ئەو ناوچەیەی کە تێیدا دەژی، کە سەدان کەس ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن ساڵانە بەهۆی ئەو نەخۆشیانەی  لە ئەنجامی پیسبوونی ئاو و ئەوانی دیکەوە دروست دەبن بەبێ ئەوەی کەس ئاگاداری بێت.

 

لە کاتێکدا کۆری بوش، خەڵکی میزۆری، وەک پەرستار لە نەخۆشخانەیەکدا کاردەکات، بڕیاریدا خۆی کاندید بکات بۆ هاوسەنگی لە پەرلەمان و جێپەنجەی خۆی وەک ژنێکی ڕەش پێست کە مافی بەشداریکردنی لە وڵاتێکی دیموکراسی وەک ئەمریکا هەیە، کاندید بوو بۆ گۆڕینی ژیانی، کە تەنها لە نێوان کار و ماڵەوە قەتیس بوو.

 

ئیمی ڤیلێلا و کۆری بوش و یۆلا هان سوێرنگن هەموویان لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا دۆڕان، بەڵام ئەسکەندەریە ئۆکاسیۆ کۆرتێز لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان و هەڵبژاردنە گشتییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە گەنجترین ئەندامی کۆنگرێسی ساڵی ٢٠١٨.

 

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندەنس ساڵی ٢٠١٩ نمایشکرا، و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی زۆری لێکرا.