گۆرانی ئەمڕۆ: نەورۆز ناکەم
مریم ئیبراهیم پور - نەورۆز ناکەم
مه‌ريه‌م ئێبراهيم پور له ساڵى ١٩٦٨ له شارى تاران له خێزانێکی هونه‌ر دۆست له دايک بووه، مهه جهبين-ی دایکی، مهريهمى به هۆنراوە و نوسينى نوسه‌رانى ئێرانى ئاشنا کرد، مریەم بەو گۆرانیانەی بە زمانی کوردی چڕیویەتی لە ناو کورددا ناسرا، مریەم له ساڵى ١٩٩١ بوو به ئه‌ندامى گروپى کامکار، لە ساڵی ١٩٩٢دا بۆ يه‌که‌مجار له کۆنسێرتى کامکاران لە ستۆکهۆڵم بەشدار بوو، له ئۆرکێسترای سهمفۆنيکى تاران وه‌کو ژهنيارى که‌مان ڕۆڵی هەبووە له ساڵى ١٩٩٤، لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک لە باشوری کوردستان لە کۆنسێرتی کامکاردا بەشدار بووە.
مریەم جگە لەوەی ژەنیارێکی باشی کەمانە، گۆرانیشی وتووە بە زمانی کوردی، لە گۆرانییە کوردییەکانی بولبولی باڵ شکاو، سازی ناساز و ئەمساڵ نەورۆز ناکەم و دڵی من-ن، ، لە ئەلبومی ئەوراد-ی گروپی کامکاردا گۆرانی وتووە، و بە گۆرانی و ژەنیاریش ئەلبومەکانی دیکەی کامکارانی ڕازاندۆتەوە بە دەنگی ژنانەی خۆی، سەر پەرشتیاری گروپی 'نور ماه'یشی کردووە.
ت.پ