گۆرانی ئەمڕۆ: جەیلان
گۆڕانی "جەیلان" لە دوێتی تارکان و سیزەن ئاکسو
جەیلان ئۆنکۆلی ١٢ ساڵ لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٠٩ کاتێک لە پێدەشتەکانی خامباز لە گوندی شەنلیکی ناچەی لیجە لە باکوری کوردستان مەڕەکانی دەلەوەڕاند، بەهۆی بۆردومانی ناوچەکە لەلایەن سەربازگەکانی دەوڵەتی تورکیاوە شەهید دەبێت، هەردوو هونەرمەند لە دوێتێکیاندا گۆرانییەکانیان بۆ جەیلانی ١٢ ساڵ وتووە.