گۆرانی ئەمڕۆ: هونەرگەی وڵات

گۆرانی هونەرگەی وڵات، لەلایەن گروپێک لە ژنانەوە بۆ ئەو ژنانە وتراوە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو، بۆ ئەو شەڕڤانانەی چاونەترسانە دژ بە داعش بەرخۆدانیان کرد، لە ٨ی مارسدا ئەم گۆرانییە پێشکەش بە ژنانی ئازادیخواز کرا.