گۆرانی ئەمڕۆ: دلبەر وەکیل

دڵبەر وەکیلە – خەسێ

 

دڵبەر وەکیلە لە ١٤ی ئایاری ١٩٥٧ لە گوندی جامەخرابە لە ئەرمەنستان لەدایکبووە و لە بنەڕەتدا خەڵکی وانە، لە ١٤ ساڵییەوە لە ڕادیۆی ئەریڤاندا گۆرانی وتووە.

 

دڵبەر لە ساڵی ١٩٧٧دا لەگەڵ میوزیکژەن خەلیل عەبدوڵا و بنەماڵەی وەکیلە گروپی کوردستانیان بۆ هونەری فۆلکلۆر بنادنا، یەکەم و بەناوبانگترین گۆرانی وەکیلە نینم نینم، ئاخا هاتن، ئایشانێ، هۆلێ، فاتمە، هەر چەمۆ، هەجێ، بێریڤان، و چەندین بەرهەمێکی دیکە بوون کە لەو کاتەدا بەهۆی نەبوونی تۆماری دەنگی تەنها لەناو ئەرشیفی ڕادیۆی ئەریڤاندا ماونەتەوە و بڵاو نەکراونەتەوە.

 

دڵبەر لە ساڵی ١٩٩٣دا گۆرانی بۆ کوردستان و شەهیدان و ئازادی وڵاتەکەی دەڵێت.