"ژنە گریاوەکە" تابلۆیەک گوزارشت لە ئازارەکانی ژن دەکات

تابلۆی "ژنە گریاوەکە" زنجیرەی درێژکراوی تابلۆی بەناوبانگی گرنیکایە لە کێشانی پابلۆ بیکاسۆ، کە گوزارشت لە ئازارەکانی ژن دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

پابلۆ بیکاسۆ لە تابلۆی "ژنە گریاوەکە"دا کە ساڵی ١٩٣٧ کە فەرەنسا کێشاویەتی، تیشک دەخاتەسەر ڕوخساری ژنێکی گریاو کە ئاماژە بە وێنەیەکی جیهانیی ئەو ئازارانە دەکات بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیاوە ڕووی لە ژنان کردووە، بیکاسۆ سەرسام بووە بە تابلۆکەی لەو ساڵانەدا زیاتر لە جارێک هێناویەتییە سەر زمان، هەروەها بە تەکنیکێکی بەرزی ڕازاندنەوە و دینامیکی تابلۆکەی کێشاوە.

 

مۆدێلی تابلۆکە ناوی دورا ماری‌یە کە ساڵی ١٩٣٦-١٩٤٤ خۆشەویستی بیکاسۆ بووە، تابلۆکەش گوزارشتی لە دۆخی توڕەیی، ئەشکەنجە، تێكشکانی دەروونی دورا ماری دەکرد کە بەهۆی جەنگ و مردنی دایکییەوە توشی ببوو.

 

بیکاسۆ دەربارەی تابلۆکەی دەڵێت: تابلۆکە پێکدێت لە چەند وێنەیەک کە ماوەی ساڵێک لە دۆخی ئەشکەنجەی دورادا کێشاومە، تابلۆکە تەنها کاتی خۆشی، یاخود ناخۆشی دورا نییە، بەڵکو حەقیقەتی قوڵ بوو، دورا ماری هەمیشە ژنە گریاوەکەی منە، چونکە ژن پڕاوپڕە لە ئازار".

 

تابلۆی "ژنە گریاوەکە" لە ساڵی ١٩٨٧ەوە بەشێکە لە کۆکراوەکانی تایت مۆدێرن لە لەندەن، کۆپییەکی تابلۆکە لە گەلەری نەتەوەیی ڤیکتۆریا لە مێلبۆرنی ئوسترالیا لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٨٦ دزرا و لە کۆگای وێستگەی شەمەندەفەری مێلبۆرن دۆزرایەوە.

 

ت.پ