تابلۆی "کۆڵبەری میسری"

هونەرمەندی فەرەنسی لیۆن بۆنات (١٨٣٣-١٩٢٢)، لە تابلۆ زەیتییەکەیدا، کە نازناوی "کۆڵبەری میسری"ی بۆ هەڵبژاردووە، دیمەنێکی شارستانیەتی میسری وێنا کردووە، کە تێیدا وێنەیەکی سادەی ژیانی ژنانی میسری نیشانداوە لە سەردەمی کۆنی گوندەکاندا.

 

لە تابلۆکەیدا ژنێکی پێست ڕەشی وێنا کردووە کە چەند دەقێکی بچووک لەسەر دەموچاوی کوتراوە، گوارەی شێوە گۆڕاوی لە گوێ دایە، سەبارەت بە منداڵە خەوتووەکەی، ئەویش بە شانی خۆی هەڵیگرتووە و بە توندی دەستی گرتووە و لەشکێکی ڕەشی لە سەری  بەستووە، لە پشتیشیانەوە دیوارێکی قوڕاوی هەیە.

 

ھونەرمەندی فەرەنسی لیۆن بۆنات، ئەو ژنە کۆڵبەرە و کوڕەکەی، لە میسر بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی کەناڵی سوێس لە ساڵی ١٨٦٩ و لە ھەمان ساڵدا لەو تابلۆیەدا نەخشاندووە  و لە دواتردا لە هۆڵی پاریس نمایش کرا .

 

هەروەها چەندین تابلۆی کێشاوە کە دیمەنەکانی ژیانی ڕۆژانەی ژنان و منداڵانی میسری لەناو ژینگەی گوندنشین و شارەکانیشدا نیشان دەدەن، تابلۆکە ئێستا لە مۆزەخانەی میت لە میسردایە.