فیلمی" گرتنی بکوژێک"

 

"گرتنی بکوژ"، فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە نووسینی زێفرۆن و جۆناسان و دەرهێنانی دامیان زیفرۆن، ئەکتەری شایلین وودلیبن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە مانگی نیسانی ساڵی ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵدا، ئێلینۆر لەلایەن  FBIەوە کاندید دەکرێت بۆ ئەرکێکی پۆلیسی زۆر مەترسیدار، بۆ ئەوەی دەروونپیسێک بگرێت کە میریلاند تیرۆر دەکات، ڕووداوەکان لەو شوێنانەدا ڕوودەدەن کە قەرەباڵغی خەڵکن لە شارەکەدا، تاوانبارێکی مەترسیدار بە بیرۆکەی سەیرەوە دەستکاری دەمارەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکات، ئێلینۆر ڕووبەڕووی چەندین فشار و تەحەددا دەبێتەوە، بەڵام بە کەسایەتییە بەهێز و متمانەبەخۆبووەکەی، دەتوانێت بەسەر هەموو شتێکدا زاڵ بێت.

 

بەهۆی ئەوەی ژنێکی گەنجە لە سەرەتای ژیانیدا کە بەرپرسیارێتی پاراستنی ژیانی هەزاران کەسی لە ئەستۆدایە، هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر دەدات و ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکەی کە گرتنی بکوژێکە.

 

لە چوارچێوەیەکی نهێنی و وروژاندندا، ئێلینۆر سەرقاڵی ڕاوێکی بەرفراوان دەبێت، بەڵام لە زۆر بارودۆخدا پووچەڵ دەبێتەوە، چونکە بکوژەکە شێوازێکی نائاسایی هەیە، بەڵام ئێلینۆر تاکە کەسە کە توانیویەتی لە مێشکی تێبگات و دەستگیری بکات و دادگایی بکەن، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ژنەکە بەهێزە و توانای هەموو شتێکی هەیە و سەبرەکەی دەتوانێت بەهێزترین چەکی جیهان بێت.