تابلۆی ئەمڕۆ: چاوەڕوانی درێژخایەن

چاوەڕوانی درێژخایەن، تابلۆیەکی زەیتی هونەرمەندی هاوچەرخی ئێرانی، عەلی ڕەزا مەسعوودییە، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٤ کە بە بەرهەمە واقیعییەکانی ڕەنگی ئارام و سادە ناسراوە.

 

تابلۆی "چاوەڕوانی درێژخایەن" لە ساڵی ٢٠٠٨ بە ڕەنگی سادەی زەیتی کێشراوە، تێیدا ژنێکی گەنج لە نزیک پەنجەرەیەک وەستاوە و چاوی لە ئاسۆیە، ژنە گەنجەکە بە سیمایەکی نەرم و بێتاوانەوە دەردەکەوێت، جلی قۆڵ درێژی لەبەردایە و لە لێوارەکانیدا پەڕپەڕەیەکی ناسکی لەسەرە، وەک ئەوەیە چاوەڕوانی شتێک بێت.