فیلمی ئەمڕۆ: ژوور

ئەم فیلمە باس لە دایک و کورێک دەکات، کە پیاوێک ماوەی حەوت ساڵە لە ژوورێکدا بەندی کردوون، دواتر ئەوانیش ڕێگایەک دەدۆزنەوە تا لەو ژوورە ڕزگارییان ببێت.

 

فیلمی (ژوور- room) باس لە ژنێکی گەنج دەکات کە لەلایەن پیاوێکەوە دەڕفێندرێت، دواتر لە ژوورێکدا ئەو ژنە بەند دەکات، بەردەوام دەستدرێژی دەکات سەر، پاش دوو ساڵ منداڵێکی دەبێت، بەهیچ جۆرێک ڕێگای چوونە دەرەوە نادات.

 

پاش حەوت ساڵ کە منداڵەکە دەبێتە پێنج ساڵ ژنەکە ڕێگایەک دەدۆزنەوە تا هەڵبێن و ڕزگارییان ببێت، دواتر ئەو پیاوە بە سزای خۆی دەگات، بەڵام دایک و کوڕەکە کە ماوەیەکی زۆرە تێکەڵ بە ژیانی ناو خەڵک نەبوون ، ڕووبەڕووی کێشەی دەروونی دەبنەوە.

 

فیلمی (ژوور) لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن لینی ئەبرەهامسۆن دەرهێنەری ئێرلندی دەرهێنانی بۆ کراوە، هەریەک لە بری لارسۆن ئەکتەری ئەمریکی و جایکوب ترێمبڵی ئەکتەری کەنەدی ڕۆڵی سەرەکییان بینیووە، فیلمێكی درامی، چیرۆکی هەستبزوێنە و لە ١١٨ خولەک پێکهاتووە، براوەی خەڵاتی ئۆسکاری هونەرییە بۆ باشترین ئەکتەر.