فیلمی ئەمڕۆ/ سپۆتلایت

ئەم فیلمە باس لە کاری بنکۆڵکاری لە رۆژنامەی "بۆستن گڵۆپ" دەکات، ئاشکرای دەکەن کە لەلایەن ژمارەیەک قەشەوە لە کەنسەکاندا دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵانی شارەکە.


ئەم فیلمە باس لە کاری بنکۆڵکاری لە ڕۆژنامەی "بۆستن گڵۆپ" دەکات، ئاشکرای دەکەن کە لەلایەن ژمارەیەک قەشەوە لە کەنیسەکاندا دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵانی شارەکە.

 

فیلمی (سپۆتلایت- spotlight) چەند ڕۆژنامەنووسێکن کە بڕیاردەدەن کارێکی بنکۆڵکاری لەبارەی دەستدرێژی قەشەکان بۆ سەر منداڵان لە کەنیسەکاندا ئاشکرا بکەن، دواتر زۆر بە وردی لە ڕووداوەکە دەکۆڵنەوە و چەندین نهێنی وردییان بۆ ئاشکرا دەبێت.

 

چیرۆکی ئەم فیلمە لە ڕووداوێکی ڕاستەقینە وەرگیراوە، ڕووداوەکە لە ساڵی ١٩٧٦ ڕوویداوە لە کاتێکدا قەشەیەکی یەکیک لە کڵیساکانی شاری بۆستنی پایتەختی ویلایەتی 'ماسچیوست'ە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەکەدا تەواوی چاوەکان دەخاتە سەر ڕۆژنامەکە، دەردەکەویت لەلایەن زیاتر لە ٢٤٠ قەشەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر زیاتر لە هەزار کەس، دواتر چەندین لێکەوتنە لەم بابەتە ڕۆژنامەوانیەوە دەردەکەوێت.

 

ئەم فیلمە لە جۆری درامی و تاوانە، لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن دەرهێنەری ئەمریکی "تۆم ماکارثی" دەرهێنانی بۆ کراوە، لە ١٢٨ خولەک پێکدێت و براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار و ١٠٩ خەڵاتی دیکەیە.