فیلمی ئەمڕۆ: ڕەش

فلیمی ڕەش، باس لە ژنێکی گەنج دەکات کە نەدەتوانێت قسە بکات، نە ببینێت و ببیستێت، کە لەلایەن مامۆستایەکەوە هەموو شتێک فێر دەکرێت، لە کاتێکدا تەنانەت خێزانەکەی خۆشی لێی تێناگەن، بەڵام دواتر دۆخەکە پێچەوانە دەبێتەوە.

 

فیلمی (ڕەش- black)، ژیانی ژنێکی گەنج نیشان دەدا، کە هەر لەو کاتەی لەدایک بووە ناتوانێت هیچ ببیستێت و هیچ ببینێت، دواتر بۆیان دەردەکەوێت ناشتوانێت قسە بکات، ئەمەش کێشەی زۆر بۆ خۆی و خێزانەکەی دروست دەکات.

 

دواتر مامۆستایەکی بۆ دەهێنن هەموو شتێکی فێر دەکات، بەڵام لە کۆتایدا مامۆستاکەی تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبێت، ئەویش هەوڵدەدات فێری بکاتەوە.

 

فیلمی ڕەش، بەرهەمی وڵاتی هیندستانە، لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن دەرهێنەری هیندی "سانجای لیلا بەنسالی" کاری دەهێنانی بۆ کراوە، ڕانی موخیرجی، ئەکتەری دیاری هیندستان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە جۆرای درامییە، لە ١٢٢ خولەک پێکهاتووە.