فیلمی ئەمڕۆ: پەرجوگەر

چیرۆکی ژیانی منداڵیی (هێلین کێڵەر)ـە کە توانای بیستن، بینین، قسەکردنی نییە، پەیوەندییەکی توندی لەگەڵ کەسانی چواردەوری هەیە، بەڵام هەوڵ و کۆششی مامۆستاکەی بە ناوی ئانی سولیڤان تا فێریبکات چۆن لەگەڵ دەوروبەری مامەڵە بکات و پەیوەندی هەبێت.

 

هەروەها فێری دەکات لەگەڵ جیهانی دەرەوە پەیوەندی دروستبکات و تێبگات لەو شتانەی لە دەوروبەری هەیە، هەربۆیە دەتوانێت ژیانێک بە هێلین ببەخشێت کە توانای دروستکردنی پەیوەندی و تێگەشتنی هەبێت و کەسایەتی ئارامی بۆ بگەڕێنێتەوە و دەتوانێت سەرکەوتوو ببێت.

 

دەرهێنەر: ئارثەر پێن

بەشداربوان: ئانی بانکرۆفت، پاتی دوک، ڤیکتۆر جۆری، ئینگا سوێنسن

بەستەری فیلم:

https://kfilmone.com/v/m?id=2146582140