فیلمی ئەمڕۆ: لەسەر بنەمای ڕەگەزیی

لەسەر بنەمای ڕەگەزیی فیلمێکی ئەمریکی بەرهەمی ساڵێ ٢٠١٨یە.

فیلمێکی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٨یە، فیلمەکە لەسەر بنەمانی ژیانی ژنێکە بە ناوی ڕوث گینسبێرگ، دوای ئەوەی هاوژینەکەی تووشی شێرپەنجە دەبێت، بە کۆمەڵێک ئاستەنگدا تێدەپەڕێت کاتێک لەلایەن بەشێکی زۆری دامەزراوەکانەوە ڕەت دەکرێتەوە کە کاری پێبدرێت.

 

لە ساڵی ١٩٥٦، ڕوث خوێندکاری ساڵی یەکەمە لە قوتابخانەی یاسایە لە زانکۆی هارڤارد، کاتێک هاوژینەکەی تووشی شێرپەنجە بووە، گرنگی بە هاوژینەکەی و کچەکەیان دەدات، دوای ئەوەی خوێندنی زانکۆ بە پلە بەندییەکی زۆر باش تەواو دەکات، بەڵام ناتوانێت کارێکی دەستبکەوێت لە دەزگایەکی یاساییدا، چونکە هیچ کامیان نایانەوێت ژنێک بۆ ئەو پۆستە وەربگرن، پاشان کارێکی دەستدەکەوێت لە بواری فێرکردنی "جیاکاری ڕەگەزی و یاسا".

 

ڕوث دەرفەتێک دەبینێت بۆ ئەوەی دەست بکات بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاسا زۆرەی کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا دانراوە کەوا دادەنێت پیاوان کاردەکەن بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکانیان و ژنان لە ماڵەوە دەمێننەوە و ئاگایان لە هاوژین و منداڵەکان دەبێت.

 

ئەو پێی وایە کە ئەگەر بتوانێت حوکمێکی پێشینە دابنێت کە پیاوێک بە نادادپەروەرانە جیاکاری و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لەسەر بنەمای ڕەگەز، ڕوث دەکەوێتە دادگا و ئەو یاسایانە دەهێنێتەوە بەرچاو کە جیاکاری ڕەگەزی تێدا بەدیدەکرێت.

 

ژانەری فیلم: دراما، ژیاننامە

دەرهێنەر: میمی لێدەر

ڕۆڵگێڕان: فێلیسیتی جۆنز، ئارمی هامەر، جەستن تێرۆکس، جاک رینۆر، کایلی سپاینی