فیلمی ئەمڕۆ: خاڵخاڵۆکەکە

فیلمێکی کۆمیدی ساڵی ٢٠١٧یە، چیرۆکی ژنێکی گەنجی قۆناغی خوێندنی ئامادەییە کە لە پەیوەندییەکانیدا بەردەوام ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە کە سەرەڕای گرفتە داراییەکانی خێزانەکەی لەگەڵ دایکی کە بەردەوام بە توندی مامەڵە دەکات.

 

فیلمەکە باس لە ساڵی ٢٠٠٢ دەکات، کریستین ماکفەرسۆن لە قوتابخانەی ئامادەیی ماری کاسۆلیک لە ساکرامێنتۆی کالیفۆرنیا گەورە بووە، نازناوی خاڵخاڵۆکەی لە خۆی ناوە، کریستین و دایکی بەردەوام ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە لە تێگەشتن لە نێوانیاندا، خێزانەکەیان لە گرفتی دارایدایە، کریستین داواکاری زیاتری لە دایکی هەیە و دایکی بەردەوام پێی دەڵێت کە ئەو سوپاسگوزار نیە بۆ ئەو شتانەی کە هەیەتی.

 

کریستین لەگەڵ هاوڕێ کچ و کوڕەکانیدا ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبێتەوە، بەهۆی گرفتی دارای دایکییەوە داواکاری خوێندنی زانکۆ پێشکەشدەکات بە هاوکاریکردنی باوکی بە بێ ئاگاداربوونی دایکی پاشان دایکی جێدەهێڵێت و دەڕوات بۆ نیویۆرک.

 

پاش گەیشتنی بۆ نیو یۆرک، کریستین چەند نامەیەک لە ناو جانتاکانیدا دەدۆزێتەوە، کە دایکی بۆی نوسیبوو، بەڵام فڕێی دابوون، شەوێک دوای خواردنەوەی بە قورسی لە ئاهەنگێکدا لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە دۆخێکی سەخت بەڕێدەکات و لە خۆشەویستی و گرنگیپێدانی دایکی تێدەگات، پاش جێهێشتنی نەخۆشخانە سەردانی خزمەتگوزاری کەنیسە دەکات بۆیە نامەیەک بۆ دایکی دەنوسێت و خۆشەویستی بۆ دەردەبڕیت و سوپاسی دەکات بۆ هەموو ئەو شتانەی بۆی کردووە.

 

ژانەری فیلم: درامی، کۆمیدی

دەرهێنەر: گرتا گێرویگ

ڕۆڵگێڕانی: سەویرسێ ڕۆنان، تراسی لتیس و لوکاس پرچیتس و تیمۆثی چالامێت