فیلمی ئەمڕۆ: کاتێک مانگ پڕ بوو

کاتێک مانگ پڕ بوو –When The Moon Was Full

کاتێک مانگ پڕ بوو –When The Moon Was Full

 

ئەم فیلمە باس لە چیرۆکی ئەوینی فائیزە و حەمید دەگێڕێتەوە، کاتێک لە ئێران بارودۆخێکی سەخت و دژواریان هەیە و ژیانیان لە مەترسیدایە، ڕوو لە پاکستان دەکەن و لەوێ فائیزە پەی بەوە دەبات کە براکەی حەمید لە نێو گروپە توندڕەوەکەی (القاعیدة) دایە و دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانی.

 

فائیزە دەیەوێت ڕزگاری ببێت لێیان و ڕابکات بەڵام ناتوانێت، دواتر بەهۆی کاریگەرییەکانی هزری ئەو گروپە توندڕەوەوە هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی فائیزە دەهێنێت.

 

دەرهێنەری فیلمەکە "نرگس ئەبیار" لە ڕۆڵگێڕانی "ئەلناز شاکردۆست"ە، ماوەی فیلمەکە ١٤٠ خولەکە و ژانری درامییە.

 

بەستەری فیلمەکە:

https://www.kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=5720