فیلمی ئەمڕۆ: ڕۆحی هەرزەکار

ئەم فیلمە باس لە ژنێکی گەنج دەکات، کە دەنگێکی خۆشی هەیە، سەرباری نالەباری ژینگەی خێزانەکەی بەڵام بەشداری پێشبڕکێیەکی دەنگخۆشی دەکات، دوای هەوڵدانێکی زۆر سەردەکەوێت.

 

 

فیلمی (ڕۆحی هەرزەکار- Teen spirit)، باس لە ژنێکی گەنجی تەمەن ١٧ ساڵ دەکات، کە سەرباری نالەباری و نە گونجاوی ژیان لەگەڵ خێزانەکەیدا، بەڵام بەردەوام کار دەکات دەخوێنێت و خولیایەکی زۆریشی بۆ گۆرانی وتن هەیە.

 

ڕۆژێک لە قوتابخانەکەیاندا بەشداری کێبڕکێیەکی گۆرانی وتن دەکات، پلەی دووەم بەدەست دەهێنێت و بێ هیوا دەبێت، بەڵام مامۆستایەک هاوکاری دەکات و هانی دەدات تا بەشداری لە پێشبڕکێیەکی دەنگخۆشی تایبەت بە گەنجانی ئەو وڵاتە بکات.

 

فیلمی ڕۆحی هەرزەکار، لە جۆری درامی میوزیکییە، لەلایەن دەرهێنەری بەریتانی ماکس مێنگلا لە ساڵی ٢٠١٨ دەرهێنانی بۆ کراوە، ئێڵ فانین ئەکتەری ئەمریکی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، لە ٩٣ خولەک پێکهاتووە.

 

ت.پ