فیلمی ئەمڕۆ/ باشترین کاندید

فیلمی "المرشحة المثالیة – باشترین کاندید" دەرخەری ئەو ڕێگریەیە کە لە ڕێگای دابونەریتەوە لەبەردەم ژناندا دانراوە، ئەقڵیەتی پیاوسالاری هەموو سێکتەرەکانی ژیانی داگیرکردووە.

ناوەندی هەواڵ
 
ئەم فیلمە باس لە پزیشکێک دەکات، بە ڕێکەوت خۆی دەپاڵێوێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگای ئەو شارەی لێی دەژی، بەڵام لە کاتی بانگەشەکردن بۆ خۆی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە.
 
فیلمەکە نیشاندەری ئازاری ژنانە لە وڵاتە عەرەبییەکان، کە تەنانەت هاوسەرەکانیان ڕێگەیان نادەن بچن دەنگ بدەن، بێ ڕێزی بەرامبەر ژنان دەکرێت و پیاوان پێیان دەڵێن جێی ژنان تەنها ماڵەوەیە.
 
ئەم فیلمە، لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن دەرهێنەری سعودی "هیفاء ئەلمەنسور" سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ کراوە، "میلا ئەلزەهرانی" ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە ١٠٤ خولەک پێکهاتووە و فیلمێکی درامییە.

 

ت.پ