تابلۆی "وانەی یەکەم"

 

یوجینیۆ زامبێگی (١٨٥٩-١٩٤٤) نیگارکێشێکی ئیتاڵییە و لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا بە شێوەیەکی درەوشاوە دەستی بە نیگارکێشانی ژیانی ڕۆژانەی ئیتاڵیا کردووە.

 

چەندین کاتژمێر دانیشتبوو و تابلۆکانی دەکێشا، کە ژیانی گوندنشینی خێزانە هەژارەکان دەردەخات، کە چەندە بەختەوەرن، هەروەها نیشانی دەدات کە ژیانی ڕۆتینی ئاساییان چەندە سادە و جوانە.

 

لە تابلۆکەیدا کە ناوی لێناوە "وانەی یەکەم"، داپیرەیەکی وێنا کردووە لەسەر کورسییەکی دار دانیشتووە و بۆ یەکەمجار نەوەکەی فێری درووین دەکات، لە باوەشی کردوە و بە نەرمی دەستەکانی گرتووە، پاشان بە گوێیەوە چرپەی بۆ دەکات و ڕاهێنانی پێدەکات.

 

منداڵەکە بە جێگیری وەستاوە، بە وردی و سەرنجەوە شوێن هەنگاوەکانی داپیرەی دەکەوێت، دیمەنەکە لە نزیک پەنجەرەیەکەوەیە، کە بەشێکی لە تابلۆکەدا دەردەکەوێت، و لە بەردەمیدا گوڵدانێک هەیە لقە سەوزەکانی گەشە دەکات و لەسەر زەوییەکە پەرداخێکی کۆفەیە، لە تەنیشتیشەوە کوپ و پلێتێک هەیە.

 

لە پاشخانەکەدا سۆپایەک لە ناوەڕاستی مەنجەڵێکی گەورە دایە، کە لە ژێرەوە ئاگرێک دەسوتێت، پشیلەیەک هەیە گوێیان بۆ دەگرێت و سەیری وانەکە دەکات دوای ئەوەی خواردنی تەواو بووە.