تابلۆی ئەمڕۆ: ئێوارەیەکی درەنگ دوای خۆرئاوابوون

 

تابلۆی "ئێوارەیەکی درەنگ دوای خۆرئاوابوون" یەکێکە لە کارە هونەرییەکانی شێوەکاری باشووری کوردستان، ناز عەلی عەوڵا، کە بە تابلۆکانی شاماران و ژنان بەناوبانگە.

 

ناز عەلی عەوڵا، لە تابلۆکانیدا، گەردوون، هەبوونی ژن، هێز، ئیرادە و بەخشینی ژن نیشاندەدات، زۆرینەی تابلۆکانی تێکەڵەیەکە لە پێکهاتەی ژن، گەردوون و شاماران، کە واتای تایبەت بە خۆیان دەبەخشن.

 

تابلۆی "ئێوارەیەکی درەنگ دوای خۆرئاوابوون"یش وێنای ژنێکە لە گەردووندا، کە بە بۆیەی ئەکریلیک لەسەر کارتۆنی نانی تیری کوردی نەخشاندوویەتی.