تابلۆی "شاژنی تەوارقەکان"

نیگارکێش حسێن زیانی لە ساڵی ١٩٥٣لە جەزائیر لەدایکبووە، هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە بەهرەی وێنەکێشانی خۆی نیشانداوە و لەو ژینگە گوندنشینەی کە پێشتر تێیدا دەژیا، دەستی بە وێنەکێشان کرد، دواتر دەستی کردووە بە وێنەکێشانی بابەتەکانی مێژوویی و فانتازیا.

 

بەپێی ئەو چیرۆکانەی کتێبەکانی مێژوو هەڵیانگرتووە، "تین هێنان"، کە بە عەرەبی بە واتای "هەڵدانی چادر" دێت، شاژنی هۆزەکانی تەوارقەکان بووە، کە لە کەمینەکانی نیشتەجێی وڵاتانی بیابانی سەحران و لە سەدەی پێنجەمی زایینیدا حوکمڕانی کردووە.

 

تین هێنان کە بە ڕەچەڵەک مەغریبییە، بە هێز و بوێری و حیکمەت و زانایی ناسرابوو و گەلەکەی بۆ بڕیاردان و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و شەڕکردن پشتی پێدەبەست، ژنان لە کۆمەڵگەی تەوارقەکاندا بە پیرۆزی و هێز و زیرەکی ناسراو بوون، بە جۆرێک منداڵەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ دایکی خۆیان نەک باوکیان.

 

نیگارکێش حسێن زیانی لە تابلۆ زەیتییەکەیدا کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا کێشاویەتی، ڕەنگدانەوەی ژنێکی ئازا و شەریف و ئیرادە بەهێز لە ڕێگەی دەربڕینی دەموچاوی و نیگای چاوەکانییەوە دەردەخات، لە ناوەڕاستی بیابان دانیشتووە و لە پشتیەوە گروپێک لە چەکداران هەن، کە ڕم و قەڵغانیان هەڵگرتووە.

 

ئەم ژنە متمانەبەخۆیە لەسەر کورسییەکی داری ڕازاوەیە و جلوبەرگ و زینە و زەڕەنگەری میراتی مەغریبی لەبەردایە.