فیلمی "ناومی ناوە مەلالە" 

ناومی ناوە مەلالە- He Named Me Malala

 

"ناومی ناوە مەلالە" فیلمێکی دیکۆمێنتاریی ئەمریکییە لە دەرهێنانی دەیڤس گوگنهایمە و مەلالا یوسفزای ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، کە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی تێلورید ساڵی ٢٠١٥ نمایشکرا.

 

فیلمەکە چیرۆکی خەباتی چالاکوانی گەنجی پاکستانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، مەلالە یوسفزای دەگێڕێتەوە، کە داوای مافی ژنانی دەکرد، لەوانەش مافی خوێندن، هەروەها فیلمەکە پەرجووی هەڵهاتن بوو لە مردن دوای هەوڵێکی تیرۆرکردن لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە.

 

مەلالە یوسفزای پشتیوانی و هاندانی زۆری لەلایەن باوکیەوە وەرگرت کە شاعیر و چالاکوانە، هانی دا بەردەوام بێت لە داکۆکیکردن لە مافە مەدەنییەکان، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئازارەکانی ناوچەکە لەدەست نادادپەروەری بزووتنەوەی تاڵیبان کە کاریان دەکرد بۆ بێبەشکردنی ژنان لە خوێندن، بەڵام ئەو بە بۆچوونی خۆی سەربەخۆ بوو و تەنیا بوو لە بەرپرسیارێتی چالاکییەکانی و دژایەتیکردنی ئەو نادادپەروەرییەی کە کچان لە پاکستان و هەموو جیهان بەرکەوتەی دەبن.

 

مەلالە یوسفزای ئەم ناوە بە ناوی جەنگاوەری بەناوبانگی ئەفغانی "مەلالی مەیوەند"ەوە ناونراوە، و مانای مەلالە "پەیوەندیدار"ە، لەکاتێکدا یوسفزای ناوی یەکێک لە هۆزەکانی پاکستانە.

 

مەلالە یوسفزای لە ئەنجامی هەوڵێکی تیرۆرکردن لە ساڵی ٢٠١٢ لە کاتی سواری پاسی قوتابخانە لە ڕێگای ماڵەکەیدا سەری بریندار بوو، ئەو کاتە تەمەنی پانزە ساڵ بوو، ڕووداوی تیرۆرکردنەکە میدیا جیهانییەکانی توڕە کرد، لە زۆربەی شارەکانی پاکستانیش چەندین ناڕەزایەتی دژی ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش واژۆیان لەسەر داواکارییەک کرد بۆ داوای مافی خوێندن بۆ منداڵان، کە یەکەم یاسای مافی پەروەردەییە لە ساڵی ٢٠١٣ لە پاکستان پەسەند کرا .

 

لەم فیلمەدا وردەکارییەکانی ژیانی مەلالە یوسفزای و ئەو کارەساتانەی بەسەریدا تێپەڕیوە و ئەو هێرشەی کە تووشی بووە خراوەتە ڕوو، لەگەڵ چەند کلیپێکی هەواڵی ڕاستەقینە، ئەمە جگە لە هەندێک دیمەنی ئەنیمەیشنی کە تێیدا بەرجەستە بووە.

 

فیلمەکە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ٨٨هەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری ساڵی ٢٠١٥، هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلمی تایبەتی ئەنیمەیشن لە ٤٣هەمین خەڵاتی ئانی.