تابلۆی "خەمباری"

 

تابلۆیەکی زەیتی لەلایەن هونەرمەندی هاوچەرخی ئەمریکی دانیال گێرهارتز لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٥ کێشراوە، بە یەکێک لە هونەرمەندە داهێنەرەکانی سەدەی بیست و یەکەم دادەنرێت، بەهرەی هونەری لە تەمەنی گەنجیدا دەرکەوتووە و پسپۆڕی لە ئەکادیمیای هونەری ئەمریکی لە شیکاگۆ وەرگرتووە، بە شێوازە ناوازەکەی لە دابەشکردنی ڕەنگ و ڕووناکی و ناوەڕۆک جیادەکرێتەوە.

 

هەروەها هەستەکان جێگەیەکی گەورەیان لە بەرهەمەکانیدا داگیر کردووە، بەو پێیەی هەموو توخمەکانی تابلۆکە بەکاردەهێنێت بۆ پیشاندانی ئەو هەستانەی کە بینەر ڕادەکێشن.

 

ژنان بەشێکی زۆری کارەکانی هونەرمەند دانیال گێرهارتزیان پێکهێناوە، بۆیە لە زۆر دیمەندا بە بڕێکی زۆر هەست و تەمەنی جیاوازەوە ژنێکی گەنج وێنا دەکات، ئەو وێنەکێشانی لە سروشتدا پێ باشتر بووە و پێی وایە پێویستە هونەرمەند هەموو ئەو شتانەی کە دەیبینێت لە واقیعدا بکێشێت و ساختە نەکات .

 

هونەرمەند هەوڵیداقو هەموو ئەو هەستانە بگەیەنێت کە مرۆڤ هەستی پێدەکات، وەک خەم و دڵتەنگی و خۆشی و هیوا و نائومێدی و زۆر بابەتی بە شێوازێکی هەستیاری جیاواز وروژاند.

 

لە تابلۆکەیدا بەناونیشانی "خەمباری"، کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا کێشاویەتی، ژنێکی تەنیا و خەمگین وێنا دەکات کە سەری لەسەر شانەکانی جێگیر کردووە و پشتی بە کورسییەکەوە داوە.