ژیاننامەی ئەمڕۆ: پاندیتا رامابای

..

پاندیتا ڕامابای لە ٢٣ی نیسانی ١٨٥٨ لە هیندستان و لەناو خێزانێکی باوەڕمەندی هیندۆزی لەدایکبووە.

 

خێزانەکەی بەهۆی ئەو قەیرانە گەورەکەی نێوان ساڵانی ١٨٧٦-١٨٧٨ مردن، لەگەڵ براکەی هەموو وڵاتی هیندستان گەڕان، پاندیتا باوەڕی بە سەربەخۆیی هەبوو و لە گرنگی بە پەروەردە دا و کۆمەڵەیەکی بەناوی ئاریا مەحیلا سەماج-کۆمەڵەی ژنانی ئاریا لە پونە دامەزراند.

 

داواکارییەکی پێشکەشی کۆمسیۆنی پەروەردە کرد تا پشتگیری پەروەردە و خوێندنی ژنان بکەن و دەیوت، دەبێت ژنانی هیندستان لە کۆلێژە پزیشکییەکاندا وەربگیرێن، ئەم داواکارییە دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو و هەتا کۆشکی ڤیکتۆریای لەندەن گەشت، لە هیندستانیشدا هاوژینی والی ئەو وڵاتە، هاریر دوفەرین داوای وەڵامدانەوەی ئەرێنی داواکارییەکەی کرد.

 

پاندیتا ڕامابای بە درێژایی تەمەنی لە دژی کۆنەپەرستی و کۆمەڵکوژی ڕەگەزی جەنگاوە، لە ٥ی نیسانی ١٩٢٢دا کۆچی دواییکرد.


ت.پ