ژیاننامەی ئەمڕۆ: چالاکوانی مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

 جودیت هێومان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە، پەنابەری جولەکەی ئەڵمانی بوون، لە تەمەنی ١٨ مانگیدا تووشی نەخۆشی ئیفلیجی بووە و زۆربەی ژیانی کورسی بەکارهێناوە، دەبوایە بە بەردەوامی شەڕ بکات بۆ ئەوەی لە سیستمی پەروەردەدا بمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی نەیدەتوانی بەپێ بڕوات لە قوتابخانەی گشتی ڕێگەیان نەدا ئامادەبێت، لە جیاتی ئەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە هەفتەیەکدا دوو جار لە ماڵەوە وانەکانی وەردەگرت، پاشان ڕێگەی پێدرا بچێتە قوتابخانەیەکی تایبەت لە پۆلی چوارەم بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

 

 هەموو هاوینێک لە تەمەنی ٩ بۆ ١٨ ساڵیدا لە کامپی جێنید، کەمپێکی تایبەتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، لە هانتەر لە نیویۆرک ئامادە دەبوو، ئەزموونەکانی لە کامپەکە هۆشیارییەکی زیاتری دەربارەی پەیوەندییەکانی بە ئەزموونی خاوەن پێداویستی تایبەتانەوە پێبەخشی لەسەر هەستەکانی دڵخۆشی و توڕەبوونیان لەسەر ئەو شێوازەی کە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا، نائومێدبوونیان لەو دەرفەتانەی کە نەیانبو.

 

جودیت دەستیکرد بە ئەنجامدانی جووڵەی سەرەکی بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کاتی بەشداری کردن لە زانکۆی لۆنگ ئایلاند، ئەو کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ڕێکخست لەگەڵ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ خاوەن پێداویستی تایبەت، داوای ڕێگەپێدانی چوونە ژوورەوەی پۆلەکانی کرد بە ڕامپ و هەبوونی مافی ژیانکردن لەناو بەشە ناوخۆییەکاندا.

 

جودیت هیومان، چالاکوانی ئەمریکیە بۆ مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، وەک سەرکردەیەک لە کۆمەڵەی خاوەن پێداویستی تایبەتان دەناسرێتەوە و پارێزەرێکی مافی مەدەنییە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

 

کارەکانی لەگەڵ حکومەت و ڕێکخراوە ناحکومییە قازانج نەویستەکان و چەند گروپێکی تری بەرژەوەندی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە ساڵانی ١٩٧٠ بۆ پەرەپێدانی یاسادانانی مافەکانی مرۆڤ و سیاسەتی سوود وەرگرتن لە تواناکانی منداڵان و پێگەشتووان ئەنجامدا.

 

جودیت لە ڕێگەی کارەکەیەوە لە بانکی جیهانی و وەزارەتی دەرەوە، پێشەنگی ڕاستەقینەی مافی خاوەن پێداویستی تایبەتی کرد بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.