پورئه‌ندۆخت، يه‌که‌مين پاشاى ژن له سه‌رده‌مى ساسانییەکان له وڵاتى ئێران
پورئه‌ندۆخت ئه‌و ژنه پاشايه‌ى که به دادپەروەری ناوبانگى بوه، يه‌که‌مين پاشاى ژنی سه‌رده‌مى ساسانییەکان بووە له وڵاتى ئێران.
پورئه‌ندۆخت ساسانى کچى خەسرۆ په‌رويز پاشاى ساسانى و ماريا (مریەم کچى قه‌يسه‌رى رۆم موريس)، يه‌که‌مين ژنه پاشاى ساسانى بووه، که له ساڵى ٦٣٠ زايينى له سه‌ر ته‌ختى پاشايه‌تى داده‌نيشێت، ئه‌م ژنه پاشايه له ماوه‌ى يه‌ک ساڵ و چوار مانگ پاشايه‌تى به دادپەروەربوون ناوبانگى هەبووه، له کاتێکدا که گه‌لى ئێران له بارودۆخى ئابورى خراپ دابوون، يارمه‌تى گه‌لى ئێرانى داوه و سه‌باره‌ت به پێگه‌ى پاشايه‌تى وتويه‌تى: "پاشا ژن بێ يان پياو، ده‌بێت ئاگادارى وڵاته‌که‌ى بێت و که‌سێکى دادپەروەر بێت"، یه‌کێکیشە له‌و ژنه پاشايانهی باوه‌ڕى به يه‌کسانى ژن و پياو له کۆمه‌ڵگەدا بووه.
محه‌مه‌د باقر وسوقى مامۆستاى مێژوى کۆن له زانکۆى تاران سه‌باره‌ت به سه‌رده‌مى پاشايه‌تى پورئه‌ندۆخت ده‌ڵیت: "پێچه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى حکومه‌تى هه‌خامه‌نشییەکان که ڕە‌گه‌زپه‌ر‌ستى زه‌ق نه‌بووه، سه‌رده‌مى حکومه‌تى ساسانییەکان سه‌رده‌مى پياوسالارى بووه، له سه‌رده‌مى هه‌خامه‌نشییەکان سه‌رپه‌رشتى زۆربه‌ى کارگه‌کان ژن بوون و به‌شێک له ژنان دوو قاتى پياوان مووچه‌يان وه‌رده‌گرت، ئه‌و ژنانه ئه‌ندازياری تايبه‌ت به باش‌ترين و جوانترين هونه‌ره‌کانى ناو ته‌ختى جه‌مشيد بوون، ته‌نانه‌ت ژنان له‌و سه‌رده‌مه مووچه‌ى تايبه‌ت به دووگيانيان وه‌رگرتووه، بۆيه سه‌رده‌مى ساسانى و هه‌خامه‌نشی لێک جيابوون و ژن له سه‌رده‌مى ساسانى مافى نه‌بووه و له ژێر چاودێرى سه‌رپه‌رشتى ماڵه‌وه بووە، بەڵام کاتێک پورئه‌ندۆت تاجى پاشايه‌تى ده‌خاته سه‌ر و بێ ئه‌وه‌ى ره‌گه‌ز له‌بەر چاو بگرێت، هێز بۆ ده‌سه‌ڵاتى ساسانى ده‌گه‌رێنێته‌وه".
پورئه‌ندۆخت وه‌کو باوکى ليره‌ى تايبه‌تى هه‌بووه، که به‌شێکى ئه‌و ليره‌يه وێنه‌ی خۆیەتی و يه‌که‌م پاشاى ساسانى بوه، که به شێوازێکى ئاسايى گيانى لەدەستداوە.