دالیدا، ئەو ژنەی بە گۆرانییەکانی جیهانی سەرسامکردبوو

" یولاندا کریستینا جیجلیۆتی" هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی ئیتاڵی-میسڕیە، پێش لەدایکبوونی دایکوباوکی لە ئیتاڵیاوە کۆچدەکەن بۆ میسڕ، لە ١٧ کانوونی دووەمی ١٩٣٣ لە گەڕەکی شوبرای میسڕ لە دایکبووە.

"یولاندا کریستینا جیجلیۆتی" هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی ئیتاڵی-میسڕیە، پێش لەدایکبوونی دایکوباوکی لە ئیتاڵیاوە کۆچدەکەن بۆ میسڕ، لە ١٧ کانوونی دووەمی ١٩٣٣ لە گەڕەکی شوبرای میسڕ لە دایکبووە.

 

لە ساڵی ١٩٥٤ بەشداری لە پێشبرکێی شاجوانی میسڕدا کردووە بۆتە براوەی تاجی شاجوانی میسڕ، ژیانی هونەری لە فەڕەنسا دەستی پێکرد، بە نۆ زمان ''عەرەبی، ئیتاڵی، عیبری، فەرەنسی، یۆنانی، یابانی، ئینگلیزی، ئیسپانی، ئەڵمانی'' گۆرانی وتووە، خاوەنی زیاتر لە ٥٠٠ گۆرانییە.

هەروەها خاوەنی چەندەها ناو نازناوە لەلایەن ژەنەڕاڵی فەڕەنسی دیگۆڵ نازناوی La Medaille de la Presidence de la Republique)) بەهۆی ئەدا و دەنگە جیاوازەکەی مەدالیای سەرۆکایەتی کۆمار پێدا، دوای مردنیشی لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە ڕیزلێنانی لێنراوە و وێنەکەی خراوەتە سەر چاپی گەیەنەر، وە پەیکەرێکی بەپێی قەبارەی سروشتی خۆی لەسەر گۆرەکەی لە ساڵی ٢٠٠١ دا بۆکرا.

 ١٠ گۆرانی دالیدا لە لیستی باشترین گۆرانیەکانی جیهاندایە لە کەنەداوە بۆ یابان ومیسڕ و ئەرجەنتین، هەروەها لە یەکەمینەکان بوو لە ساڵی ١٩٧٨ گۆرانیەکانی کردووە بە ڤیدیۆ کیلپ، لە بواری نواندنیشدا خاوەنی١٢ بەرهەمە.

هەر لە منداڵیەوە عاشقی هونەر بووە و فێری ژەنین بووە وانەی گۆرانی وەرگرتووە لەگەڵ ئەوەی خەونی بوون بە ئەکتەر بووە، لەگەڵ کەمێک گەورە بوونی بووە ژنێک بووە سەرنجی هەمووانی بۆخۆیی ڕادەکێشا، لە ساڵی ١٩٥١ نازناوی شاجوانی '' Miss Ondina '' ی بەدەست هێنا و دواتریش لە ساڵی ١٩٥٤ نازناوی شاجوانی میسڕی بەدەست هێنا.

بەدەستهێنانی ئەم نازناوەش دەرگای ناوبانگی بۆ کردەووە کە خەونی پێوەدەبینی، لەلایەن دەرهێنەری میسری موستەفا نیازی هەڵبژێرا بۆ ڕۆڵگێڕانی ژنێک لە فیلمێکدا کە ناوی دەلیلە بووە، پێش گەشتەکەی بۆ فەڕەنسا لە فلیمی "سيجاره وكاس'' و چەند فلیمێکی دیکەش ڕۆڵی بینی.

دوای ئەوەی بەرەو پاریس سەفەری کرد، بەهرەی گۆرانیەکەی پەرەپێدا و سەرەتا لە یانەکانەوە دەستیپێکرد پێش بەناوبانگ بوونی ناوەکەی گۆڕی بۆ ''دالیدا'' یەکەمین گۆرانی دالیدا "Bambino" بوو، لەساڵی ١٩٥٦ ناوبانگ و بوون بە ئەستێرەی پێبەخشی و بووە باس و خواستی ڕۆژنامەکان.

ساڵی ١٩٥٧ لە بەناوبانگترین هۆڵی مۆسیقای پاریس دەرکەوت "ParisOlympia''، سەرکەوتن و ناوبانگی دالیدا بە باشترین سەرکەوتنی گۆرانیبێژ لە مێژووی میوزیکدا دادەنرێت هیچ گۆرانیبێژێک نەیتوانیەوە پێشی بکەوێت، لەسەرەتای دەرکەوتنی تا کۆتای، دوای سەرکەوتنی هەردوو گۆرانی "Bambino "Gondolier''  ناوبانگی تەواوی لە فەرەنسا بەدەستی هێنا خەڵاتی the Bravos و Yves Montand وەرگرت زۆرترین فرۆشی هەبووە کە حەوت ملیۆن بوو، لەچەند هەفتەیەکی کەمدا ١٧٥هەزار کۆپی لە گۆرانی Bambino'' فرۆشرا.

ساڵی ١٩٥٩ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین گۆرانی وەرگرت و هەروەها خەڵاتی" golden lion " لەبەرلین، ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن ڕادیۆیی ریدۆ مۆن کارلۆ ئۆسکاری پێدرا.

لەساڵی ١٩٦٠ چوار سیدی ئاڵتونی وەرگرت زۆرترین هەواداری لە فەڕەنسا هەبوو، لە ئەڵمانیاش گۆرانیەکەی Am Tag als der Regen kam بۆماوەی شەش مانگ لە چارتی ئەڵمانیادا مایەوە، وە لە ئیتاڵیا خەڵاتی گەورەی لە پێشبرکێی گۆرانی سان ڕیمو بە گۆرانی  "Romanticبەدەست هێنا، ساڵی ١٩٦١ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین گۆرانی بەدەست هێنا لەگەڵ شارلز ئزنافور، هەروەها ساڵی ١٩٦٢ هاوشانی جۆنی هۆلیدی لەلایەن ڕدیۆی مۆن کارلۆ خەڵاتی ئۆسکاریان وەرگرت.

دالیدا لە ساڵی ١٩٧٧ نازناوی '' هونەرمەندی ئاشتی'' پێدرا دوای گۆرانیە بەناوبانگەکەی ''سلامه ياسلامه'' بە زمانی عەرەبی و فەرەنسی  وتوێتی لەسەر هەموو ئێستگەکانی میسر پەخشدەکرا، هەروەها لە ساڵی ١٩٧٩ گۆرانی ''احسن ناس'' چڕی کە بۆ شارەکانی میسڕی وتووە، هەروەها گۆرانی '' حلوة يا بلدي'' وت  دوای چەند ساڵێک لە دووری و گەڕانەوە بۆ وڵاتی میسر وە بە دیارترین گۆرانی دالیدا دادەنرێت.

دالیدا لە ژیانیدا پەیوەندییەکی سۆزداری باشی نەبووە، یەکەمین هاوسەری خۆشەویستەکەی خۆیی بوو Lucien Morisse بەڵام دوای چەند مانگێک جیابوونەوە، دوای ئەویش چەند جارێک پەیوەندی داناوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

لە ٣ی ئازاری ١٩٨٧ بەهۆی خواردنی حەبی خەویی زیادەوە خۆی کوشت کورتە نامەیەکی جێهێشتبوو لێی نووسی بوو'' بمبورن چیتر بەرگەی ژیان ناگرم'' لە گۆرستانی بەناوبانگاکان Cimetiere de Montmartre لە پاریس بەخاک سپێرا.