ڕابیعە بەلخی... یەکەم دەنگی ژن لە ئەدەبیاتی فارسیدا

لە یادی خوراساندا ناوی ڕابیعە بەلخی بە گەشاوە دەدرەوشێتەوە، لە خێزانێکی نوقمبوو لە دەسەڵات و شکۆمەندیدا سەریهەڵدا و بووە یەکێک لە یەکەم ژنان کە لە مێژووی ئەدەبیاتی فارسیدا شوێنێکی بۆ خۆیان چەسپاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕابیعە بنت کەعب قەزداری ناسراو بە ڕابیعە بەلخی یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییەکانی ژنانی مێژووی خوراسان، لە سەدەی ١٠ی زایینیدا وەک ژنێکی ناوازە بەرزبووەوە، چونکە لە خێزانێکدا گەورە بووە کە کاریگەرییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرفراوانی هەبووە، باوکی عەرەب بووە و لە سەردەمی ئەبو موسلیم خوراسانیدا کۆچی کردووە بۆ خوراسان.

 

خیزانەکەی لە ڕۆژهەڵاتی فارس نیشتەجێ بوون و باوکی وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی دەرباری سامانیەکان بەرز بووەوە، سیستان و قەندەهار و بوست و بەلخی بەڕێوەبرد، ئەو شارە لەلای  عەرەبەکان لە سەدەی هەشتەم و نۆدا بە “دایکی شارەکان” ناسراوە، ئەمەش دەرفەتی فێربوون و تێکەڵاوبوون لە ژینگەیەکی کولتووری گەشەسەندوودا ڕەخساند و هەر لەناو ئەم کەشوهەوای دەوڵەمەندەدا بوو کە بەهرەکەی پەروەردە پێکرد.

 

هەرچەندە مێژووی لەدایکبوون و مردنی بە وردی دیاری نەکراوە، بەڵام گێڕانەوەی مێژوویی کە نور ئەدین جامی نووسیویویەتیەوە، ئاماژە بەوە دەکەن لە هەمان سەردەمی ڕوداکی، شاعیری کۆشکی سامانی لە سەردەمی شازادە ناسری دووەم کە "٩١٤-٩٤٣ ز" دەکات ژیاوە.

 

ڕابیعە بەلخی بە یەکەمین شاعیری ژنی ناسراو لە مێژووی ئەدەبیاتی فارسیدا دادەنرێت، بە هەردوو زمانی عەرەبی و فارسی نووسیویەتی و ژیاننامەکەی بۆ یەکەمجار لەلایەن مێژوونووس زاهیردین عەوفی تۆمارکراوە، بوونی ئەو تەنها لە داهێنەری ئەدەبیدا سنووردار نەبووە، هەروەها بەشێکی دانەبڕاو بوو لە ژیانی کولتووری و سیاسی لەناو دادگادا، کە ژنان ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە بەڕێوەبردنی کاروباری کۆشک و ڕێکخستنی سەرچاوەکان و بەهێزکردنی هاوپەیمانییە کۆمەڵایەتییەکان.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بوونی ڕابیعە بەلخی لەم بازنانەدا وای لێکردووە ببێتە شایەتحاڵی ئابوورییەکی کولتووری گەشەسەندوو، کە وشە و شیعر ئامرازی دەسەڵات بوون، کە لە کاریگەریی سیاسی کەمتر گرنگ نەبوون. سەر بە خێزانێکی دەسەڵاتدار بوو، ئەوی خستە دڵی سیستەمێکەوە کە سەرچاوە و پەیوەندییە بازرگانییەکانی کۆنترۆڵ دەکرد، پێگەیەکی چالاکانەی پێبەخشی لە ژیانی گشتیدا، هەروەها پێگەیەکی دیار و بەرچاوی ئەدەبی هەبووە، یەکێک بووە لە یەکەم ژنان کە بە زمانی فارسی قسەی کردووە، ژیاننامەکەی لە پەرتووکی "لباب الألباب"ی عەوفی تۆمار کراوە و بە سیمبولی کولتوور و ئەدەب دادەنرێت، کۆنگرەی زانستی بۆ گفتوگۆکردنی ڕۆڵی ئەو لە پەرەپێدانی ڕیتۆریکی ژناندا بەڕێوەچووە.

 

ژیانی ڕابیعە بەلخی بە هەموو درەوشاوەییەکانییەوە بە یەکێک لە چیرۆکە هەرە کارەساتبارەکانی نەریتی فارس کۆتایی هات، دوای مردنی باوکی، حارسی برای پۆستەکەی بە میرات وەرگرت، کۆیلەیەکی تورکی هەبوو بە ناوی بەکتاش، ڕابیعە بە نهێنی عاشقی بوو، بەڵام نهێنییەکەی لە ئاهەنگێکی شاهانەدا ئاشکرا بوو، بۆیە حارس بەکتاشی لە بیرێکدا زیندانی کرد، هەروەها ڕابیعەی لە گەرماوێکی داخراودا زیندانیکردووە و خوێنبەرەکەی بە بڕاوی ێهشت، لەوێدا، پێش مردنی دوا پارچەکانی بە خوێنی لەسەر دیوارەکە نووسیوە، سەبارەت بە بەکتاش لە بیرەکە دەرباز بوو و کاتێک بە مەرگەکەی زانی، پارێزگاری هەرێمی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

و بەم شێوەیە، ڕابیعە بەلخی وەک دەنگێک مایەوە کە شیعر و ئەفسانە، ئازار و جوانی، لەیەکتردا تێکەڵ بوون، سیمبولی ژنێک بوو کە سەرپێچی کرد لە سنووری سەردەمی، دڵی پاڵی دەنا بۆ چارەنووسێک کە بوو بە بەشێک لە یادەوەری ئەدەبی نەمر.

 

لە سەدەی بیستەمدا سینەمای ئەفغانستان بە فیلمی "ڕابیعە بەلخی" چیرۆکەکەی زیندوو کردەوە، کە لە گۆڤاری " زفاندون"دا بڵاوکرایەوە.

 

پارچەیەک لە شیعری ڕابیعە:

لەناو ئەم پیاوانەدا دەتوانێت بەسەر دەیان کەسدا زاڵ بێت

بدوێ، هەستا، وەک پیاو دانیشت

لەویادا دەستگیریان کرد و بەکتاشیان برد

دووریان خستەوە تا کەس نەیناسێتەوە!