ژنانی عێراق پێیانوایە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەماندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن

نیسان ئەلزائیر کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا لەو وڵاتەدا بەڕێوەبچێت، ئەو دەڵێت: "ژنان جیاوازی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دەکەن لە سنوری هەڵبژاردنی دیاریکراودا تێپەڕدەبن".

 

غوفران ئەل-رادی

بەغدا-  ژنانی عێراق لە سیاسەتدا زیاتر بەرچاو بوون دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣دا، ٢٥٪ی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێنا ئەوان زۆر کاریان کردووە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی خەڵک، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەم ئەنجام دەدرێت و ژنان زیاتر کار دەکەن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە لە هەڵبژاردنەکاندا.

 

هەروەها جموجوڵی هەواڵ بۆ هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچن

دوای زیاتر لەساڵێک خۆپیشاندانی توندوتیژی، چالاکوانانی عێراق دەستیان بەحزبی سیاسی کرد بۆ کاندیدکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە،  بزووتنەوەی ئیمتیداد "درێژکردنەوە" یەکێکە لەو لایەنە سیاسیانەی کە دوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی عێراق سەریهەڵدا و داوای گۆڕانکاری و باشترکردنی دۆخی ئابووری و ژیان دەکەن،  نیسان ئەلزائیر یەکێکە لە کاندیدەکانی بزووتنەوەکە ئەو لەبارەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیانەوە قسەی بۆ ژنها کرد:

 

"ژنان لە ئاستی هەڵبژاردن تێپەڕدەبن"

نیسان ئەلزائیر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ژنان لە عێراق دەنگ بە کاندیدەکانیان دەدەن و وتی: "ئەگەر کاندیدەکانی ژن چانسی کەمتریان هەبێت ئەوا ئێمە بەرچاوین و بێگومان سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، لەم دواییانەدا ژنان دەریدەخەن کە لە پیاوان باشتر و وردتر کار دەکەن بۆیە من لەو باوەڕەدام کە ژنان لە ئاستی هەڵبژاردندا تێپەڕدەبن و ئەو شتەی شایستەی خۆیانە بەدەستی دەهێنن".

 

"دەبێت ژنان زیاتر لە ٥٠٪ کورسییەکان بەدەست بهێنن"

نیسان باسی لەنوێنەرایەتی ژنان لەپەرلەمان کرد و وتی: "ژنان لەپەرلەمانی عێراق پەیوەندییەکی باشتریان لەگەڵ خەڵکدا هەیە،  پەرلەمانتارانی ژن دەتوانن باشتر خۆیان دەرببڕن ژنان دەبێت زیاتر لە ٥٠٪ کورسییەکان بەدەست بهێنن چونکە ژنان لە پیاوان باشتر کار دەکەن و هەستێکی باڵای بەرپرسیارێتییان هەیە".