ختام حدۆ: دەوڵەتی تورکیا مافی نییە دەست لە کێشەکانی سوریادا وەربدات

بەبیانووی نیشتەجێکردنەوەی پەنابەرانی سوریا، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خۆی بەسەر خاکی سوریادا فراوانتر بکات.

زەینەب ئەلخەلیف

 

دێرەزۆر- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە کاتی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی لە قەیرانی سوریادا پشتی بە بەکرێگیراوەکانی بەستووە و ئامانجی داگیرکردنی ناوچەکەیە، هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئاوارەکردنی سورییەکانەوە لە خاکەکەیاندا بەرەو کامپەکان، شوێنی نیشتەجێبوون و زەوییەکانیان بدات بە خێزانی چەتە و بەکرێگیراوەکان.
 

ختام حدۆ، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی ئەنجومەنی گەل لە هەجین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوەدا کە پرۆژەی تورکیا بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەران لە ناوچە داگیرکراوەکاندا مەبەستی دروستکردنی ناکۆکی لەناو سوریادا لەپشتە.

 

ختام حدۆ وتیشی: گۆڕانی دیمۆگرافی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پشت بەستن بە ئاوارەکردنی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی هەرێمە جیاوازەکان دیمۆگرافیا دەگۆڕن و زیانیان دەبێت، ئەو ناوچانەی کە تورکیا داگیریکردوون نائارامن و دەوڵەتی تورکیا هەزاران بەکرێگیراوی لە ناوچەکەدا نیشتەجێکردووە تا لە پیلانی داهاتوودا بۆ شەڕکردن لە جیاتی ئەوان و دروستکردنی ناسەقامگیری و تێکدانی ئاسایش بەکاریان بهێنن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ژنان ڕوونیکردەوە کە لە پشت پەردەوە ڕێککەوتنێکی گەورە هەیە بۆ بەردەوامی قەیرانەکانی سوریا، دەوڵەتی تورکیا پیلانی فراوانکردنی هەژموون و کۆنترۆڵکردنی خاکی سوریا و هەوڵدان بۆ دروستکردنی دۆخی ناکۆکی هەیە، دەشڵێت: پرۆژەی تورکیا تاوانێکی جەنگییە و دەرئەنجامی جدی دەبێت بۆ ناوچەکە وەک گەڕانەوەی تیرۆری داعش، هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دەست لە کاروباری سوریا وەربدات.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە خەڵک و حکومەتەکانی جیهان کرد کە فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ دەستهەڵگرتن لە ناوچەکە.