"خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت"

ڕیهام حجۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ باسی لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: سەربەخۆیی شەنگال بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت.

هێڤی ئێزدا

 

شەنگال- ڕیهام حجۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی-تاژێ، سەبارەت بەو هەنگاوەی کە لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەربەخۆیی شەنگال دەستیپێکرد ڕایگەیاند، بەشداریکردنی کۆمەڵگەی ئێزیدی بەتایبەتی ژنانی ئێزیدی لە هەنگاوی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانای دڵنیابوون لە دۆخی شەنگال دەگەیەنێت، ئازادی و سەربەخۆیی شەنگال بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت.

 

"بیری جیهانییە"

لە سەرەتای قسەکانیدا ڕیهام حجۆ ئیدانەی پیلانەکەی کرد و وتی: پیلانگێڕی دژی هەموو گەلانی نیشتمانپەروەر لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین، لەگەڵ پیلانگێڕییەکەدا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرایە ئامانج، ئەوان باش ئاگادارن لەوەی کە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ نەکاتە ئامانج، بیرو فەلسەفەکەی ئازاد دەبێت، ئەوا هیچ پێشکەوتنێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانیان نابێت، چونکە بیری ئەو تەنیا بۆ یەک نەتەوە نەبوو بیرۆکەکانی ئەو جیهانییە بۆ هەموو نەتەوەکان و چارەسەری قەیرانەکانە، دەیانویست ئەو بیرە بگرن و بەرژەوەندییەکانی خۆیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر جێبەجێ بکەن.

 

"پیلانگێری لەسەر هەموو کۆمەڵگە بوو"

ڕیهام حجۆ ڕایگەیاند، پیلانەکە کاریگەری لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە و وتی: لەکاتی ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ، بینیمان داگیرکاری لە عێراق و سووریا و زۆر شوێنی جیاواز بە شێوەی سەربازی و فیکری بەردەوامە، زۆرێک لە شوێنەکان دابەش بوون، کۆمەڵگەی ئێزدی کرایە ئامانج، شوێنێک کە کولتوور و باوەڕیان بەهێزە کرایە ئامانج، لە کەسایەتی کۆمەڵگەی کوردی، کولتوور، کۆمەڵگە و ڕاستی کوردیدا زمانی کوردییان کردووەتە ئامانج، کۆمەڵگەی عەرەبییان بە ئامانج گرت بۆ ئەوەی لە ڕاستی خۆیان دوور بکەونەوە، هەموو ئەمانە دەبینین و دەزانین کە پیلانگێڕییەکە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کۆمەڵگە و پێکهاتەکاندا ڕوویداوە، ئەم پیلانە تەنها لە لایەن دەوڵەت و نەتەوەیەکەوە ئەنجام نەدراوە، هەموو جیهان دەزانێت کە تەنها دەوڵەتی تورکیا بوونی نییە بۆ ئەوەی خودی ڕێبەر ئاپۆ بگرێت، هێزە نێودەوڵەتییەکان بە پیلانێکی گەورە ڕێبەر ئاپۆیان گرت و خۆیان ڕادەستی تورکیا کرد، دوای دەستگیرکردنی ڕێبەر، کێشەکانی تورکیا لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیادیان کرد، پەیوەندی نێوان کورد و تورک و ئابووری و هەموو لایەنەکانی تورکیا خراپتر بوو.

 

"کولتووری ژنانی ئێزدی لەگەڵ بیرۆکەی ڕێبەر زیندوو بوو"

ڕیهام حجۆ ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ گەیشتنی شەڕڤانانی ئازادی بۆ شەنگال، بیر و فەلسەفەی ئازادییان لە کرداردا بینیوە و وتی: وەک ژنانی ئێزیدی هەمیشە دەڵێین بەداخەوە لەم دواییانەدا بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، ژنانی ئێزدی په یوەندییان به مێژووەوه هەیه و خاوەنی زانستێکی کۆنن، لە سەر ئەم خاکەدا بناغەیەکی کۆنیان هەیە، ژنانی ئێزیدی لە ڕابردوودا پێشەنگ بوون لە کۆمەڵگەدا، بەڵام بەداخەوە لە سەدەی ڕابردوودا ژنان بەهۆی شەڕی تایبەت و لەژێر ناوی پاراستن لە ماڵەوە جێهێڵدراون، لە لایەنە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکاندا، ژنان بێ متمانە بوون، هەرچەندە لە مێژوودا پێشەنگ بوون، بەڵام کولتووری کۆنی ژنانی ئێزیدی جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە و بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕزگاری بوو.

 

"پێویستە بە ئازادی بژین بۆ بەدەستهێنانی بیرۆکەی ئازاد"

ڕیهام ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ گەیشتنی گەریلاکانی ئازادی، ئەوان لە نزیکەوە بیرۆکەی ئازادی دەزانن و وتی: بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها بۆ ماوەی ١٠ ساڵە بڵاوبوونەتەوە، هەڤاڵ شیلان بێریڤان عەگال و دەیان هاوڕێی وەک ئەوان لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە شەنگال خەباتیان کردووە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سیاسەتی ڕژێمی بەعس لەسەر شەنگال و سیاسەتی پەدەکە کە لە بەعسییەکان خراپتر بوو، بیری ئەم بزووتنەوەیە پێش فەرمانەکە لە شەنگال بڵاونەکرایەوە. بەڵام دوای ئەوەی فەرمان جێبەجێکرا، لەگەڵ گەیشتنی گەریلاکانی ئازادی و یەژا ستار، ئەم بیرۆکەیەمان لە نزیکەوە ناسی، ئەگەر خۆمان ڕێکنەخستبایە، ئەمڕۆ نەماندەتوانی قسە بکەین.

 

"لە قۆناغی هەبوون و لەناوچوونداین"

ڕیهام حجۆ وتی: جیهان بە شێوەیەکی گشتی کار بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، چونکە لە پرۆسەیەکی زۆر سەختداین، لە هەبوون و لەناوچووندان. تاڵانکردن و قڕکردن و نادادپەروەری لە هەموو لایەنەکانی کوردستان و شەنگال هەیە، داگیرکەرانی تورکیا بە هەموو هێزەوە هێرش دەکەنە سەر ناوچەکە، هێزە دیموکراتی و ئازادەکان دەیانەوێت ئازادی بەدەستبهێنن، هەروەها هێزە دەسەڵاتدارەکان دەیانەوێت کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن،  وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی دەمانەوێت پێگەمان هەبێت، هەروەها دوژمنەکەشمان دەیەوێت ڕێگریمان لێبکات.

 

"ئەمڕۆ خاوەن ئیرادەین و کاری خۆمان ئەنجام دەدەین"

ڕیهام حجۆ ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵگەی ئێزیدی ئەمڕۆ بە هەڵوێست و ئیرادەی خۆی بەڕێوەدەبرێت، بە سایەی ناسینەوەی بیر و فەلسەفەی ئازادی و وتی: کۆمەڵگەی ئێزیدی هەمیشە لە دەرەوە بەڕێوە دەبرا، هیچ بیرۆکە و پلانێکی ئێزدی نەبوو، هەندێک کەس هەبوون بوونە پەرلەمانتار، پارێزەرەکان بوونە سیاسەتمەدار، بەڵام بۆ کۆمەڵگاکەیان نا. بە هاتنی بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ، کۆمەڵگەی ئێزدی ئاگاداری خۆی بوو.