سیاسەتمەداران بێدەنگی حکومەتی عێراقیان ئیدانە دەکردن

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شەنگال ڕۆژنامەنووس نەسرین حسێن بریندار بوو، زۆرێک لە سیاسەتمەداران هەڵوێستی خۆیان لەسەر بێدەنگی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال دەربڕی و ئیدانەی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانیان کرد.

 

غوفران ئەلڕاضی

بەغدا- هاوڵاتیانی ئێزدی لە شەنگال چەندین جار ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، دەوڵەتی تورک ڕۆژی ٧ی کانوونی یەکەم ئۆپەراسیۆنێکی دژی ناوچەکە دەستپێکرد و پاشان لە ١١ی کانوونی یەکەمدا، ئەنجومەنی گەلی شەنگالی خانەسۆر بۆردومان کرا.

 

بەمەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و نیگەرانی و بێدەنگی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، خۆپیشاندان لە ناوچەکە ئەنجامدرا و ئاڵۆزی و شەڕ دروستبوو، لە ئەنجامدا ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی نەسرین حسێن و گەنجێکی دیکە بە ناوی ئەرداڵ بریندار بوون، هەروەها هەندێک ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیش بریندار هەبوون.

 

"ئەردۆغان هێڵە سوورەکانی لە عێراق تێپەڕاند"

ماجیدە ئەلئەرداوی، چالاکوانی سیاسی بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی خەون و خەیاڵەکانی ئەردۆغان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، "ئەردۆغان هێڵە سوورەکانی لە عێراقدا تێپەڕاندووە، ئێستا لە خەون و خەیاڵی فراوانبوونی داگیرکاریدا دەژی و هەوڵ دەدات قۆناغی گۆڕانی سیاسی و جیاوازی بیروبۆچوون و باوەڕی نێوان لایەنەکان دروستبکات".

 

ماجیدە ئەلئەرداوی، وتیشی: "بەداخەوە حکومەتی فیدراڵی هەرێمی کوردستان بێدەنگە لە هەبوونی هێزەکانی دوژمن کە هەوڵ دەدەن ئاسایشی هاوڵاتیانی شەنگال لاواز بکەن".

 

سەبارەت بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووس نەسرین حوسێن، وتی: "بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی ژن نیگەرانییەکی گەورەیە، ئێمە نامانەوێت ئەو سەقامگیری و ئاسایشەی کە لەهەرێمدا دروستبووە تێکبشکێت".

 

لەچوارچێوەی مافە ڕەواکانی ڕادەربڕیندا هیچ پاساوێک نییە بۆ تەقەکردن و بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەیەک کەڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە.

موهناد عوتەبی وتەبێژی کوتلەی سیاسی ئەلنەهج نیگەرانی خۆی لەهەڵوێستی بێدەنگی حکومەت بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا دەردەبڕێت و وتی: "داوای لێبوردن دەکەم کە ئیرادەی حکومەت لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاک و سەروەری و گەلی عێراق ئەوەندە لاوازە".

 

"دەبێت حکومەتی عێراق گیانی هاوڵاتیانی عێراق بپارێزێت"

تەئکیدیشیکردەوە کەئەرکی حکومەت پاراستنی ژیان و ئارامی هاوڵاتیانە و پێویستە حکومەتی عێراق بەهەمانشێوە وەڵام بداتەوەو بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بوەستێنێت،  هاوکات تیشکی خستەسەر گرنگی بەرپرسیاریەتی نێودەوڵەتی و وتی: "تورکیا بەهێرشە دووبارەکانی بۆسەر خاکی عێراق یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە".

 

دەبارەی برینداربوونی ڕۆژنامەنوس نەسرین حوسێن لەکاتی ڕووماڵکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک، ڕۆژنامەنوس ئامنە عەبدولنەبی بە توندی ئەو کارەی شەرمەزار کرد و وتی: "ئێمە ئیدانەی بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بەتایبەتی ژنان دەکەین، لەکاتی ئاڵۆزییەکان ڕۆژنامەنوسان بە ئامانج دەگرن".

 

 

"ئامانج داگیرکردنە"

محەمەد شەبەکی سیاسەتمەدار، وتیشی: "ئامانجەکانی تورکیا لە موسڵ بە پشتیوانی چەتەکانی داعش لە کاتێکدا ڕوون بووەتەوە کە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەو چەتانە دەبنەوە".

 

ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە ئاشتی بگەڕێتەوە شەنگال بە هاوکاری خەڵک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەر شەڕێک بگرێت کە ئاشتی تێکبشکێنێت و هێزەکانی تورکیا سوود لەو دۆخە وەردەگرن.

 

سیاسەتمەدار محەمەد شەبەکی ڕایگەیاند کە داواکارییەکانی ئەردۆغان قۆناغێکی مێژوویی دەگرنە بەر چونکە موسڵ وەک پەیوەندی لەگەڵ عوسمانیەکان دەبینێت و لە دۆخێکی خەیاڵیدا دەژی کە بە خەونی گێڕانەوەی ئیمپراتۆریەتییە داگیرکەرییەکەیان نوێنەرایەتی دەکرێت.