"پرسی ئاشتی بە لەناوبردنی چەک بە کۆنگرەیەکی پەکەکە، گەلی کورد هەنگاوی پڕاکتیک دەنێت"

هاوژین شەهید فەخرەدین دەڵێت: لەناوبردنی چەک بۆ بەدەستهێنانی ئەو فەلسەفە و ئایدیایەیە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێگە چارەیەک بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری کوردستان و تورکیا ئاماژەی پێکردووە.

هێلین ئەحمەد


سلێمانی- بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٧ی شووباتی ٢٠٢٥دا، بۆ ئاشی و کۆمەڵگەیدیموکراتی، لە پەیامێکدا بانگەشەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشنیارکرا، تێیدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەستنی ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەکە پێشنیاری لەناوبردنی چەک و خۆنوێبوونەوەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە کرد، لە دوای ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەکە، پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پرسێکی گرنگ لە لایەن پارتە سیاسیی و لایەنەکانی تەواوی پارچەکانی کوردستانەوە لێی دەڕواندرا، لە دووەم پەیامی ڕێبەری گەلی کورد لە ٩ی تەمووزی ٢٠٢٥دا، بە بەشداری کردنی گرتە ڤیدۆیەک بۆ لەناوبردنی چەک، لە دوای ٢٧ ساڵ دووری لە چاوی هاوڵاتیانی کورد پەیامێکی ڤیدیۆی بۆ داماڵین و لەناوبردنی چەک بڵاوکردوە. 

دەقی پەیامەکە بەمشێوەیەیە: 

- پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه‌ مێژووییه‌كه‌ی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ بۆ "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی".

٢- به‌ كۆنگره‌ی ١٢ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "پەکەکە" وه‌ڵامێكی تاكۆتا ڕاست و ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه‌، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به‌ وه‌ڵامێكی مێژووییانه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.

٣- ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا وه‌كو ئه‌نجامێكی به‌ بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌ ڕۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته‌.

٤- له‌ سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، مانیفێستۆیه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیم ئاماده‌كرد كه‌ ده‌بێت به‌وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بژمێردرێت. ئه‌م مانیفێستۆیه‌ بە سەرکەوتوویی شوێنی مانیفێستۆی ٥٠ ساڵەی “ڕێگای شۆڕشی كوردستان” دەگرێتەوە‌. له‌و بڕوایه‌دام كه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی كورد، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و گه‌ردوونیش ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵگه‌یی مێژوویی هه‌ڵگرتووه‌، گومانم نییه‌ كه‌ ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه‌.

٥- ده‌بێت به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له‌ ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به ‌وریاییه‌كی به‌رزه‌وه‌ كار كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.

٦- ئه‌م قۆناغه‌ی پێیگه‌یشتووین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراكتیزه‌كردن ده‌سه‌پێنێت. به‌ بایه‌خه‌وه‌ جه‌ختكردنه‌وه‌، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبوون به‌ بنەماکانی ئه‌م قۆناخه‌ و ئه‌م هه‌نگاوه‌ پێویستانه‌ی گرنگییه‌كی مێژووییان هه‌یه‌، مه‌رجی درێژه‌ پێدانن به‌هه‌نگاوه‌كان.

ئیدی دان بە گەلی کوردا نراو، کورد بە ئامانجی سەرەکی خۆی گەیشتووە، لێرەدە کۆتای بە تەڤگەتی پارتی کرێکارانی کوردستان٠ پەکەکە، دەهێندرێت، کە ئامانجی لە نکۆڵیکردنی کورد و بە ئامانجی دامەزراندنی  دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو. 

 

" لە ئێستادا قۆناغی ئاشتی بە پلانداڕشتنێکی دوور مەودا سەرپێخراوە، هەبوونی پرسی ئاشتی لە ماوەیەکی دورمەودادا خۆی دەبینێتەوە" 

هاوژین شەهید فەخرەدین، چاودێری سیاسیی، باس لەوەدەکات، بەرخۆدانی گەلی کورد لە مێژووی سەدساڵەی ڕابردودا، توانیوییەتی لە ڕێگەی بەرگریکردن لە خاکی خۆی بەرخۆدان ئەنجام بدات، لە مێژووی دروستبوونی پارتە سیاسییەکانەوە لە بزوتنەوەی ئازادی خوازانی کورد و پاشان خەباتی زیاتر لە ٤٠ ساڵی بەرخۆدانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە شوناسی کورد لە باکووری کوردستان سەری هەڵدایەوە، گەلی کورد بۆ ئەو شوناسەی خۆی تێکۆشانی ئەنجامداوە، تا نەتوێتەوە لە ناو دەوڵەتنەتەوەکانی دیکەی داگیرکەردا، کە بەردەوام هەوڵیان بۆ جینۆسایدکردن و قڕکردنی کورد تا سەردەمی ئێستاش داوە، دیارە ئەو بەرخۆدانەی لە لایەن ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە خەباتی ئازادیخوازی لە ساڵانی حەفتاکان دەستپێدەکات، پاشان بە هەڵگرتنی چەک لە ساڵانی نەوەتەکانەوە بەرخۆدانی بۆ خاک و نەتەوەی کورد دەکەن، دەڵێت: گەلی کورد لە بە ڕابەرایەتی عەبدوڵا ئۆجەلان، لە سەرەتای نەوەدەکانەوە بەرخۆدانی بۆ مانەوەی سوناس و خاکی کورد دەکەن، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە زیندانی کردنی ڕێبەری گەلی کورد قۆنناغێکی نوێی خەبات بەرپا دەبێت، دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگەی دەزگیرکردن و لەناوبردنی سەرۆک و سەرکردە خەباتگێڕەکانی کوردەوە هەردەم هەوڵی کپکردنەوەی خەباتی کوردی داوە، دەزگیرکردن و پلانی سیخوڕان ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلانیان لە ئیمڕالیدا دەستبەسەرکرد و ئەو پلانە نەگریسانە بە ناکامی مایەوە، شۆڕشی گەلی کورد بە قۆناغێکی باشتر شۆڕش و بەرخۆدانییەکان  لە ڕێگەی ئەو بیر و فەلسەفەیەی کە ڕێبەری گەلی کورد دایڕشتووە لە ڕابەرایەتی کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەرفراوانتر بوون، لە ئێستدا ژنان و پیاوان خاوەنداری لە ڕابەرایەتییەک لەسەر ڕێباز و فکر و فەلسەفەیەک بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و پێکەوەی مافەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا کوردان هەوڵدەدەن، لە ئێستادا قۆناغی ئاشتی بە پلانداڕشتنێکی دوور مەودا سەرپێخراوە، هەبوونی پرسی ئاشتی لە ماوەیەکی دورمەودادا خۆی دەبینێتەوە، گەلی کورد بە ڕابەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان لە مێژە کار بۆ پرسی ئاشتی دەکەن، لەدرگادانی ئیمڕاڵی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، بۆ پرسی ئاشتی نەخشە داڕێژراوی  دورمەودای گەلی کورد دەهێنێتە بوون، پرسی ئاشتی بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان هەوڵی بۆ دەدات، هۆکارەکەی بۆ ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە دەستی کورد ڕویداوە، یەکێک لە هەنگاوەکانی ئەو فەلسەفەیەیە کە ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازی و خاوەندارێتی لێ دەکات، کە هەنگاونانە بۆ دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ دابینکردنی هەموو مافە سەرەتاییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دیارە نەتەوەی کورد هەنگاوی پڕاکتیکی لەو بوارەدا دەنێت، بەو بەیاننامە و بانگەوازیانەی لە ئیمڕاڵییەوە بە دەست کورد و پەکەکە لە قەندیلەوە پێیان دەگات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای جەنگی نێوان ئیسڕائیل و ئێران هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خێراترکرد، هیوادارین دەوڵەتی تورکیا هەنگاوەکانی ئاشتی بە ڕاستگۆیانە و بە نەفەسی گەلی گورد پرسی ئاشتی بەرەوپێش ببات، هەروەها لە چەندین ڕۆژی ڕابردوودا هەنگاونان بۆ لە ناوبردنی چەک درێژەدانە بە پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە ڕێگەی دەمپارتییەوە لە شاندی حکومەتی دەوڵەتی تورکیا و ئیمڕاڵیدا، بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە چەندین ڕۆژی ڕابردودا، و هەبوونی پارت و لایەنە جیاوازەکانی کوردستان، کۆبونەوە ئەنجامدراوە، لە کۆتاییدا گەیشتوون بەو قۆناغەی پێویستە گەلی کورد هەنگاوی پڕاکتیکی بنێت، کە بەستنی کۆنگرەیەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و لەناوبردن و داماڵینی چەک لە لایەن پەکەکەوە، کە داماڵینی چەک و لە ناوبردنی دەبێتە هۆکاری گۆڕینی سیستمی خەباتی کورد. 
 

لە کۆتایی قسەکانیدا هاوژین شەهید فەخرەدین ئاماژەی بەوەکرد، لە قۆناغی یەکەمدا پەکەکە کۆنگرەی پەکەکە بۆ بانگەوازی دانانی چەک یەکەم کۆنگرەی بە ڕابەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامێکدا دانانی چەکی ئەنجامدا، لە دووەم قۆناغدا بە لە ناوبردنی چەک دووبارە پرسی ئاشتی بەرەوپێش دەبەن، وتیشی: هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە باشووری کوردستان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەر دەکات، لە دووەم قۆناغدا هەبوونی لە ناوبردنی چەک بابەتێکی هەتیار و گرنگە بەتایبەت لە باشووری کوردستان بە هۆکاری تێپەڕاندنی بارودۆخی هەستیاری قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا، لە لایەن دەوڵەتانی دەوروبەرەوە باشووری کوردستان لە گەمارۆیەکی ئابووریدا ژیان دەکات، پرسی ئاستی و لە ناوبردنی چەک کاریگەری گەورە لەسەر باشووری کوردستان بەجێ دەهێڵێت، هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر تەواوی پارچەکانی کوردستان جێ دەهێڵێت، هەروەها جێگیربوونی ئاشتی لە باکووری کوردستاندا دەبێتە جێگریبوونی ناوچەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، پاشان بۆ سەرپێخستنی شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی " پرسی داماڵینی چەک کاریکی گرنگ دەبێت، بانگەوازییەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بۆ پرسی کورد و چارەسەرییەکانی کورد ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت، لە ناوبردنی چەک بە مانایی بەدەستهێنانی دۆزی کورد و هەبوونی پرسی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ بەدەستهێنانی ئەو فەلسەفە و ئایدیایەیە کە ڕێبەری گەلی کورد : عەبدوڵا ئۆجالان" وەک ڕێگە چارەیەک بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری کوردستان تورکیا ئاماژەی پێکردووە، کە بریتییە لە دامەزراندنی دیموکراتی کە تێیدا لە ناوچەی خۆسەرییەکان دروستبکرێت، کە نەتەوە جیاوازەکان بە ئازادی و ناوچەی خۆسەری بەرەو سەقامگیری بەرێت.