لە تارانەوە تا خەرتوم، خەباتێکی بەردەوام لە دژی فشار

لە ئێران و سودان، ئازارەکانی ژنان لەگەڵ چەوساندنەوەی سیاسی و توندوتیژی سیستماتیکیدا یەکدەگرنەوە، کە یاسا و نەریتەکان وەک چەک بۆ شکاندنی ئیرادەیان و زەوتکردنی ئازادییەکانیان بەکاردەهێنرێن، سەرەڕای خەباتی بەردەوامیان بۆ کەرامەت و مافەکان.

ميرڤات عەبدولقادر

 

سودان- ١٦ی ئەیلوول سێهەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بە کوشتنی ژنێکی گەنجی کورد بە ناوی ژینا ئەمینی لە لایەن "پۆلیسی ئەخلاق" لە تارانی پایتەختی ئێران دەستی پێکرد، کوشتنەکە بەهۆی پابەندنەبوونی ژنە گەنجەکە بە باڵاپۆشی زۆرەملێوە ڕەوا بوو.

 

ئەمانە هەمان سیاسەتی سەرکوتگەرانەن کە حکومەتەکان لە زۆربەی وڵاتان دژی ژنان بەکاریدەهێنن بۆ شکاندنی ئیرادەیان، هەر لە هەمان مانگی ساڵی ٢٠١٣دا، پریشکی شۆڕش لە سودان هەڵگیرسا، کە ژنان لە پێناو ئازادی و مافەکانیان بەشدارییان تێدا کرد، دیارترین داواکارییان هەڵوەشاندنەوەی یاسای ڕێکخراوی گشتی بوو، کە ژنانی بە ئازادی جل و بەرگیان قەدەغە دەکرد و ڕێگەی بە ئەفسەرانی پۆلیس دەدا لێیان بدەن.

 

بەڵام حکومەت بە خێرای ئەم شۆڕشەی کوژاندەوە دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و سەرتاشینی ژنان، کە هەندێک لە دەستگیرکراوەکان باسیان لەوە کردووە، کە لە ژوورەکانی زیندان دەستدرێژی کراوەتە سەریان و هەندێکی دیکەش کوژراون.

 

بەڵام ژنانی سودان خۆیان بەدەستەوە نەداوە و ملکەچ نەبوون، هەروەها گەڕانەوە بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ کە ئەو دەسەڵاتە ستەمکارەی لە ڕەگەوە هەڵوەشاندەوە، توانیان بەشێک لە مافەکانیان بەدەست بهێنن و یاسای ناڕەوا و سەرکوتکەر لە بەرژەوەندی خۆیان هەموار بکەنەوە.

 

"ململانێی سودان ئازادی و کەرامەتی ژنانی لێ سەندەوە"

وەرگرتنەوەی ماف و کەرامەت و هەڵوەشاندنەوەی هەندێک یاسای ناڕەوا بۆ ژنان لە سودان ئاسان نەبوو. دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و سووکایەتیکردن و تەنانەت مردنی هەندێکیشیان بەفیڕۆدا.

 

لە شۆڕشی کانوونی دووەمدا ژنان توانیان هەندێک ماف بەدەست بهێنن بە فشارخستنە سەر حکومەت بۆ ئەوەی قبوڵیان بکات، دیارترینیان ڕێکەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە هەڵاواردنێک دژی ژنان "سیداو" بوو کە هەندێک مافی دیاریکراویان بۆ مسۆگەر دەکات و یاسای ڕێکخراوی گشتی هەڵوەشاندەوە.

 

ژنان گەڕانەوە گۆڕەپانی سیاسی و سەرکردایەتی دوای ئەوەی لە چالاکی سیاسی بێبەش کران، هەروەها چالاکوانانی سیاسی دەستگیرکران و ئەشکەنجە دەدران، تەنانەت مافی خوێندنیشی لێ بێبەش دەکرا.

 

بەڵام ململانێی سودان هەر زوو ئازادی و کەرامەتی ژنانی لێ زەوت کردن، هەروەها مافەکانیان کە دوای دەیان ساڵ زەوتکردن و چەوساندنەوە و نادادپەروەری بە زۆر لێسەندرابوونەوە، وە هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە ناکۆکی لەگەڵ سوپای سودان هەبوو، بە شێوەیەکی سیستماتیک توندوتیژی سێکسی وەک چەکی شەڕ بەکارهێنا، کە توندوتیژی خێزانی زیاد کرد و ئازادی جوڵە و ڕادەربڕینی ژنانی سنووردار کرد، لەگەڵیدا بارودۆخی ژیان تێکچوو، کە ئەمەش بارگرانی بەرپرسیارێتی زیاتر کرد.

 

"لە سەرکردایەتیکردنی شۆڕشەوە بۆ قوربانیانی ململانێ"

ماجدە ساڵح، چالاکوانی مافی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان و ژنانی گەنجی سودان لە پێشەنگی شۆڕشی کانوونی دووەمدا بوون و ڕۆڵێکی سەرەکییان لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی گەندەڵدا هەبووە تا گەیشتن بە سەرکەوتن، هەرچەندە دەرئەنجامی قۆناغی دەستووری بووە هۆی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی سەربازی، کە ئەمەش بێ هیوای بوو بۆ زۆرێک لەوانەی ئاواتەخوازی حوکمڕانی مەدەنی لەسەر بنەمای یەکسانی و سەروەری یاسا بوو، بەڵام ژنان پاشەکشەیان نەکرد، بەڵکو بەردەوام بوو لە خەباتی خۆیان بۆ جەختکردنەوە لە مافەکانیان و باشترکردنی بارودۆخی یاسای و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەوڵیان دا بۆ بونیادنانی ڕاستیەک کە بەهای هاوڵاتیبوون بپارێزێت و یەکسانی بچەسثێنێت و هەموو جۆرە جیاکارییەکان نەهێڵێت.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ململانێکان کاریگەری لەسەر هەموو بارودۆخە مرۆییەکانی هاوڵاتیان هەبووە، چ لە ڕەگەزی نێر و مێ، و کاریگەرییەکانی بەهۆی ژنان و ژنانی گەنجەوە توندتر بووە، کە توندترین پێشێلکارییان بەرکەوتووە، لەوانە توندوتیژی سێکسی، دەستدرێژی سێکسی، ئاوارەبوونی زۆرەملێ، و بێ ماڵ و حاڵ بوون و بێبەشکردنیان لە ئاسایش و سەقامگیری.

 

پێی وایە، کە "داڕوخانێکی تەواو" لە پاراستنی یاسای و کۆمەڵایەتی ڕوویداوە، دامەزراوەکان لە ڕادەبەدەر لاواز بوون و بێخەم بوون بە پرسی ژنان، لە ئەنجامدا کۆمەڵگە متمانەی بە بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەدەستداوە کە بەرپرسیارن لە دادگاییکردنی تاوانباران و کردنەوەی دۆسیەی توندوتیژی سێکسیە، تەنانەت هەندێک لە خێزانەکان لە ترسی چەواشەکاری کۆمەڵایەتی پەنایان بۆ پاڵنانی قوربانییەکان بردووە بۆ ئەوەی خۆیان بکوژن.

 

پێی وایە، کە گروپە سیاسی و مەدەنیە ژنان بە جووڵە ماونەتەوە، پێی وایە کە پاشەکشە و خۆبەدەستەوەدان بە بێ درێژەدان بە ڕێبازی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی مەدەنی ڕوونادات تا دروشمەکانی شۆڕش بەدی دێت و بەشێک لەو دەستکەوتانەی کە خەباتیان بۆ کردووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ئێستا ژنان بەشدارن لە فشارەکان بۆ وەستاندنی ململانێکان و بەشداریکردن لە پڕۆسەی ئاشتی بەردەوام بۆ دڵنیابوون لە دانپێدانانی مافەکانیان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان بە حکومەتێکی تەواو مەدەنیدا، کە هەموو جۆرە جیاکارییەک نەهێڵێت و بەشداری ڕاستەقینەی ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان مسۆگەر بکات.

 

"دەستدرێژی و ئاوارەبوون و هاوسەرگیری منداڵان"

تەیسیر نوورانی، چالاکوانی مافی ژنان کە لە سەردەمی حکومەتی شۆڕشی مەدەنیدا وەزیری کار بووە، پێی وایە کاریگەرییەکانی ململانێکان لەسەر ژنان و ژنانی گەنج بەردەوامن و خراپتر دەبن، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و ژنانی گەنج ناچاربوون لە ناوخۆدا هەڵبێن و پەنا بۆ دەرەوەی وڵات ببەن، کە ئەمەش وایکردووە زیاتر تووشی کێشە بن.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنان و ژنانی گەنجی خەرتوم و ئەو پارێزگایانەی کە تووشی ململانێ و توندوتیژی سێکسی بوون، هەروەها چەندین ڕاپۆرت پشتڕاستی دەکەنەوە کە حاڵەتی دەستدرێژی بەربڵاو لە هەموو ئەو پارێزگایانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا داگیرکراون، کە ئەمەش جگە لە ڕفاندن و چەوساندنەوەی سێکسی ژنان و ژنانی گەنج.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وێرانکردنی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان ژنانی بەرەوڕووی قەیرانی تەندروستی سەخت کردووەتەوە، هەروەها ئەوانەی دەستدرێژییان کراوەتە سەر، پارێزگاری تەندروستییان لێ وەرنەگیراوە، لە ئەنجامدا منداڵێک لەدایک دەبێت کە لەلایەن کۆمەڵگەوە ڕەتکراوەتەوە، لەگەڵیشیدا ڕێژەی هەژاری و برسێتی لە نێو ژناندا زیادی کردووە، بەتایبەتی ژنانی کرێکار، بەهۆی پەککەوتنی زنجیرەکانی خۆراک و دابینکردن.

 

"ژنانی سودان ترسیان لە گەڕانەوە بۆ یاساکانی پێش شۆڕش هەیە"

سەرەڕایئاڵەنگاریە بەرچاوەکان، ژنانی سودان بەردەوامن لە خەات بۆ وەرگرتنەوەی ماف و کەرامەتی خۆیان، بە بەکارهێنانی شێوازی جۆراوجۆر بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بە ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکان و بەرزکردنەوەی دەنگی خۆیان بۆ داوای دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.

 

هالە کارب، بەڕێوەبەری هەرێمی دەستپێشخەری ژنانی سەدەی ئەفریقا (سەیحە)، وتی: یاساکانی سودان خزمەت بە ژنان ناکەن و دادپەروەرییان لەگەڵدا ناکەن، هیچ یاسایەکی ڕوون نییە کە هەراسانکردنی ژنان و ژنانی گەنج لە قوتابخانە و شوێنی کار و شەقامە گشتییەکان بە تاوان بناسێنێت، تەنانەت لە ماوەی دەسەڵاتی مەدەنی دوای شۆڕشەکەشدا، کە ئێستا لە کاتی ململانێکان دۆخەکە ئاڵۆزتر بووە، بە تایبەت لە دوای یاسای تاوانەکانی سودان لە ساڵی ١٩٩١دا،هەروەها دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری لەلایەن ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسییەوە سنووردار دەکات، یاساکە نادادپەروەرانەیە بەرامبەر بە ژنان چونکە ڕزگاربووی بە سزایەک تاوانبار دەکات کە دەگاتە قامچی یان بەردباران لە حاڵەتەکانی دووگیانیدا و وەک قوربانی سەیر ناکرێت، بەڵکو سزای داوێنپیسی بەسەردا دەسەپێنرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا، هاتووە کە سودان پەیماننامەی ئەفریقی بۆ مافەکانی مرۆڤ و گەلان سەبارەت بە مافەکانی ژنان لە ئەفریقا (ماپوتۆ) پەسەند نەکردووە و بە فەرمی پەیماننامەی نەهێشتنی هەموو شێوەکانی جیاکاری دژ بە ژنان (سیداو)ی پەسەند نەکردووە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە کە حکومەتی دوای شەڕ لەو ڕێککەوتننامانە بکشێتەوە و مافەکانی ژنان بکشێننەوە.

 

"حکومەتی سودان لە خەمی ژناندا نییە"

ڕۆژنامەنووس رەحاب فەزل سەید، پێی وایە بەهۆی "باڵادەستی عەقڵیەتی سەربازی"، دابەزینێکی بەرچاو لە ڕۆڵی ژنان لە کاتی ململانێکاندا بەراورد بە قۆناغی پێشووتر ڕوویداوە، هەرەرها پێش ململانێکان، یاسا هەبوون کە ڕۆڵی ژنان و بەشداری سیاسی و کاری مەدەنی گشتی بەهێزتر دەکرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە گەڕاندنەوەی مافەکانی ژنان پەیوەستە بە بوونی حکومەتێکی مەدەنی کە یاسا دەربکات، و مافەکانیان بە تەواوی بپارێزێت، هەروەها ژنن تووشی ئەشکەنجە و دەستگیرکردن دەبن، تەنانەت لەو ناوچانەی کە لەلایەن سوپای سودان کۆنترۆڵکراون، بە تۆمەتی هاوکاریکردن و پەیوەندیکردن لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ئەمە جگە لە پێشێلکارییە ڕاستەوخۆکانی وەک دەستدرێژیکردنە سەر، ئازاردان و ئەشکەنجەدان.

 

رحاب سەید، ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی سودان ژنانی لەبەرچاو نەگرتووە و پابەند نییە بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە پارێزگارییان لێدەکات، چەنکە زۆرێک لە ژنان، بەتایبەتی ئەوانەی لە ناوچە جەنگییەکانەوە ئاوارەبوون بۆ ناوچە ئارامەکان، تووشی دەستگیرکردن و لێپێچینەوە بوون.