"بۆ نوێنەرایەتیکردنی یەکسان پێویستە چاکسازی بەپەلە لە عێراق بکرێت "

ئایات موزەفەر نوری، توێژەری سیاسی ئاماژەی بەو بەربەستانە کرد کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە سیاسەتداو وتی: چاکسازییەکی بەپەلە پێویستە بۆ بەدیهێنانی نوێنەرایەتیکردنی یەکسان لە سیاسەتدا.

 

 

نور مەرسومی

 

بەغدا- عیراق خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٦ی تشرینی دووەم ئامادە دەکات، ئایات موزەفەر نوری، توێژەری سیاسی باسی لەو بەربەستانە کرد کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە بەشداریی سیاسیدا و ڕایگەیاند کە چاکسازییەکی بەپەلە پێویستە.

 

بۆ بەشداری ژنان لە سیاسەتدا ئاستەنگی لەبەردەمیان هەیە

ئایات موزەفەر نوری ڕایگەیاند، لە عێراق دەبێت ژنان لە سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی و کولتووری ئازاد بکرێن، بەشداری ژنان لە سیاسەتدا هێشتا لە ژێر ئاستی خواستراودایە، داب و نەریتەکان گەورەترین بەربەستن لەبەردەم بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا، شکاندن و هەستانەوەیان لە ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا ڕەنگدانەوەی هەندێک لە نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکانە کە پیاوان وەک ڕۆڵی سەرەکی دەیبینن.

 

ئایات موزەفەر نوری دەربارەی کاندیدی هەڵبژاردنی پارێزگاکان وتی: کارەکانی ئەنجومەنەکان هەمیشە دەربارەی خزمەتگوزارییە، بۆیە کاتێک کۆمەڵگەی پیاوسالاری ڕازی نابێت بەوەی پێشکەشی دەکەن لەسەر شەقامەکان ئەوان ڕەتدەکرێنەوە، بۆیە پێویستە ژنان خۆیان ڕێکبخەن و خۆیان لە سیاسەتدا قبوڵ بکەن، چەندین ژنمان بینیوە کە قەناعەت بە دەنگدەران دەهینن بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بڕیاری دروست بدەن.

 

"هێزی ژنان و مافی بڕیاردانیان نەزانراوە"

ئایات موزەفەر نوری ئاماژەی بەوەدا کە لایەنە سیاسییەکان دان بە دەسەڵاتی ژنان و توانای بەڕێوەبردن و بڕیارداندا نانێن، بۆیە ژنان لە پێگەیەکی گرنگی سەرکردایەتی دوورخراونەتەوە، دەبێت ژنان بەشداری پرۆسەی سیاسی بکەن سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، پێویستە نوێنەرایەتی ژنان لە سیاسەتدا زیاد بکرێت بۆ ئەوەی هەوڵەکانیان لە بوارەکەدا نیشان بدەن، ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی عێراقی هەن کە بەهۆی هەوڵە کرداری و پیشەییەکانیانەوە بەهێزکراون، ئێمە پشتگیرییان دەکەین، ئەوان هۆکار و ئامانجیان هەیە بۆ ئەوەی بەشداری لە گۆڕەپانی سیاسیدا بکەن.

 

لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا دژی ژنان هەڕەشە هەیە

ئایات موزەفەر نوری لەبارەی ئەزمونی لە سیاسەتدا وتی: ئەوەی زۆرترین ئەزمونم کردووە، دکتۆراکەمە لە زانستی سیاسیدا، من بەپێی هەندێک لەو پێوەرانە هەڵبژێردرام کە دواتر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ڕاگەیەندرا و دوای زنجیرەیەک فلتەر و چاوپێکەوتن وەک یەکێک لە پاڵێوراوەکانی لیستەکە هەڵبژێردرام، لە ڕاستیدا، من بەختم نەبوو، بەڵام زۆر دەرفەت بۆ من کرایەوە لە کاری سیاسیدا و وتەبێژی بزووتنەوەی هاوپەیمانی سەرکەوتنم.

 

"پێویستە کۆنفرانس و سیمینارەکان لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام بدرێن"

ئایات موزەفەر نوری پێیوایه که خێزان دەبێت یەکەم پشتیوانی بێت بۆ بۆچوونی ئەوانەی که لەم بارەیەوه بەشداری دەەن و وتی: دەبێت باوەڕیان به بیرۆکه و توانای خۆیان هەبێت بۆ گۆڕانکاری، میدیا، کە بە هێزی چوارەم دادەنرێت، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە تیشک خستنە سەر ی،پێویستە دامەزراوە یاسایی و جێبەجێکارەکان پشتیوانی لە ژنان بکەن لە یاسادا، پێویستە ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی کێشەکانی ژنان چارەسەر بکەن و کۆنفرانس و سیمینار لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام بدەن.