‌هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی؛ نەخشەڕێگایەک بەرەو سووریایەکی دیموکراتیک

لەناو ئەو گێژاوەی کە لە ئێستادا زەمینەی سیاسی سووریای گرتۆتەوە، جێبەجێکردنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی وەک مۆدێلێک بۆ دەستووری سووریا گرنگییەکی زۆری هەیە، بەو پێیەی گشتگیرە و مافەکانی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر دەکات.

نور ئەحمەد

 

ڕەققە-لەناو ئەو قەیرانەی سووریادا کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە سووریای گرتۆتەوە، ئەزمونی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە وەک یەکێک لە دیارترین مۆدێلە جێگرەوەکان دەرکەوتووە کە هەوڵی داڕشتنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەدات، وەڵامی ئاڵەنگاری ڕاستی سووریا بداتەوە و لەسەر بنەماکانی بەشداریی کۆمەڵگەی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دامەزراوە.

 

ئەو هاوپەیمانە کۆمەڵایەتییەی کە خۆبەڕێوەبەری لەسەری بونیاد نراوە، وەرگێڕانێکی کردەیی ئەم پڕۆژەیە و نەخشەڕێگایەک بۆ بونیادنانی سووریایەکی فرەیی و دیموکراتی پێکدەهێنێت، نەک تەنها بۆ سووریا، بەڵکو بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە کە بەدەست چەندین ململانێ و قووڵبوونەوەی دووبەرەکییەوە دەناڵێنن، بەهۆی مۆدێلی دەوڵەتی نەتەوەیی و مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەکانەوە لەلایەن زلهێزە کۆلۆنیالیزمەکانەوە دروست بووە.

 

سەبارەت بەم بابەتە، سوهام قریو، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی وەک بڕگەیەکی بنەڕەتی لە دەرئەنجامی کۆنگرەی نیشتمانییەوە سەریهەڵدا کە هاوڵاتیانی پارێزگای جەزیرە و فورات لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەی برد، ئامانجی کۆنگرەکە داڕشتن و هەموارکردنەوەی دەستوور بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە کاری پێکرابوو و لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە ڕێکەوتنی لەسەر بوو، ڕێکخراوەکانی ناوچەکە لەو کاتەدا لەلایەن هەموو پێکهاتەکانەوە پەسەندکرا، لەوانەش ناوچە ئازادکراوەکانی ڕەققە، تەبقا، دێرەزوور، مەنبەج، وەڵامێکە بۆ داواکارییەکانی هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆیە پێویست بوو بەپێی پێوەرێک کە لەگەڵ هەموو گروپەکاندا بگونجێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای داوا و پێشنیازی هاوڵاتیانی هەرێمە، لیژنەیەک پێکهات کە لە ١٥٨ کەسایەتی لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان پێکهاتبوو، کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی هەرێم دەکەن: عەرەب، چەرکەس، کورد، ئەرمەنی، و مەسیحی، لێژنەیەکی لاوەکی ٣٠ کەسی لەم لیژنەیە سەریهەڵدا، ڕەشنووسی مەرجەکانی ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتییەکە نووسرا و پێشکەش بە هەموو گەلانی هەرێم کرا، لە بچوکترین شانەی کۆمەڵگەوە تا ئەنجومەنەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکان.

 

سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریە زۆرانەی کە ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە، نزیکەی لە ٥٠%ی بڕگەکان جێبەجێ کراون، یەکێک لە ئاڵەنگاریە هەرە بەرچاوەکان ڕێگریکردن بوو لە تەواوبوونی هەڵبژاردنی یەکێتی شارەوانییەکان بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا، کۆمیسیۆنێکی هەڵبژاردن دامەزرا، بەڵام نەیتوانی درێژە بە ئەرکەکانی بدات، ئەمڕۆ کاردەکەین بۆ بونیادنانی ئەنجومەنی نیشتمانیی دیموکراتیک، کە پێکهاتوون لە ئەندامە سەربەخۆکان، هەریەکەیان ئەنجومەنێک و ئەندامێکی پێشەنگایەتییان هەیە، کە بڕیارەکان بە کۆمەڵ دەدرێن، بە دەسەڵاتی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. هاوکات کۆردیناسیۆن لەنێوان ئەنجومەنە جێبەجێکارەکان لە ڕێگەی دانیشتنی ئاساییەوە بەڕێوەدەچێت بۆ خستنەڕووی بۆچوونەکان و گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەماکانی فرەیی و لامەرکەزی دیموکراتیک دامەزراوە، نوێنەرایەتی مۆدێلێکی دەستووری دەکات بۆ ڕێکخستنی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە دیارترین بڕگەکانی بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکان، دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی لە ٥٠% بۆ ژنان، بەهێزکردنی گەنجان بۆ ئەوەی خۆیان ڕێکبخەن بۆ قەوارەی گەنجان، بەو پێیەی ئەوان ناوەکین بۆ پاراستن و پێشخستنی وڵات.

 

بە ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی کە سووریا لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلایەن حکومەتی کاتیەوە بەخۆیەوە بینی، دەستورێکی نوێ ڕاگەیەندرا کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی فەرهەنگی و زمانەوانی وڵاتەکەی نەبوو، بەڵکو زۆرێک لە پێکهاتەکانی پەراوێزخست، لێرەوە گرنگی ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتییەکە وەک پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە کە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی سووریا دەکات، دیارە، بەتایبەتی دوای ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە پێکهاتەکانی عەلەوی و دروزیان لە کەناراوەکانی سووریا کردە ئامانج، هەوڵدەدات یەکێتی نیشتمانی بەهێز بکات، ئابوورییەکی کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێت، بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کە سەقامگیری و ئاشتی چەسپێنێت.

 

دووپاتی کردەوە کە دوای ١١ ساڵ لە جێبەجێکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای دەستوورێکی دیموکراتی، پڕۆژەکە سەرکەوتوو بووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ناوچەکە لە هەڕەشەکانی داعش، ئەمڕۆ ئاواتەخوازین ئەم ئەزموونە بگوازینەوە بۆ ئەوەی ببێتە مۆدێلێک بۆ هەموو سووریا.

 

دەستەبەرکردنی پێگەی ژنان و کلیلێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا

جەختیشی لەوە کردەوە کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریدا دەستکەوتی بەرچاویان بەدەستهێناوە، ڕۆڵی پێشەنگیان لە هەموو ئاستە سیاسی و سەربازییەکان گێڕاوە، بەهۆی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەوە، ژنان لەگەڵ پیاوان لە سیستەمی پشکەکاندا نوێنەرایەتی دەکرێن، بەمەش چەمکی یەکسانی ڕەگەزی بەهێزتر دەبێت، ئەوان بەشدارییان کردووە لە دامەزراندنی پێکهاتەی تایبەت بە خۆیان، لەوانەش ئەنجومەنی ژنانی سووریا، ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جگە لە ڕێکخراو و یەڤگەریە چالاکەکانی ژنان وەک کۆنگرەی ستار، کۆبوونەوەی ژنانی زەنوبیا، یەکێتی ژنانی سریانی.

 

ڕوونیشیکردەوە کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی مافی ژنان وەک بنەمایەکی بنەڕەتی چەسپاندووە، لە ماددەی ١١٠ بڕگەیەکی تایبەت دیاری کراوە کە وەک "ڕێکەوتنی ژنان" کاردەکات، قەوارەیەکی سەربەخۆ دەدات بە ژنان کە بتوانێت ئازادانە خۆی دەرببڕێت و بەشداریکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا بەرز بکاتەوە بەبێ ئەوەی ملکەچی هیچ فەرمانێکی تاکڕەوانە یان پیاوانە بێت، ئەم بڕگەیە دەسەڵاتی یاسایی بە ژنان دەبەخشێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیار و یاسایانەی کە لەڕێگەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ دەکرێن، بەمەش ئامادەبوونیان بە فەرمی و کاریگەر دەکات.

 

سوهام قریو، داوای لە هەموو ژنانی سووریا کرد کە ئەزموونی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مۆدێلێک بزانن کە دەبێت دووبارەی بکەنەوە، چونکە ژنان توانیویانە بچنە ناو ئەو بوارانەی کە ساڵانێکە لێی بێبەش بوون، و بە شایستەیی و خواستی جێگەی خۆیان مسۆگەر کردووە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، سوهام قریو، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لە سەر پێویستیی خەریک بوونی هۆشیارانە لەگەڵ بڕگەکانی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانی بیانی کە هەوڵی پووچەڵکردنەوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەدات، بەگوێرەی دوا بڕگە، بڕگەکانی ئەم هاوپەیمانییە بەپێی دەستووری نوێی سووریا هەموار دەکرێنەوە، کە جێبەجێکردنی دەکاتە پێویستییەکی نیشتمانی بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتیکردنی هەموو پێکهاتەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.