"دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕ لە دژی خەڵکی هەرێمەکە ئەنجام دەدات"

سەمەر عەبدوڵا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە جەختی لەوە کردەوە، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەیرانەکانی سوریا قوڵتر دەکاتەوە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- دەوڵەتی تورک لە ١٩ی تشرینی دووەمەوە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی ئەو کەسانەی، کە لە شەڕی دژی تیرۆر و دژی داعشدا بە هەزاران شەهیدیان داوە، لە هێرشەکاندا کۆمەڵکوژی دەکات و دەگاتە ئاستی تاوانی جەنگ، سەرەڕای ئەوەش ژێرخانی هەرێم و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکەی وێران کردووە.

 

سەمەر عەبدوڵا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر هەرێمەکەی هەڵسەنگاند و وتی: لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ قوڵکردنەوەی قەیرانەکان و داگیرکردنی هەرێمەکە هێرش دەکات، لە سەرەتادا سنوور بەڕووی چەتەکانی داعشدا کرایەوە، دوای تێکشکاندنی داعش کە جیهان لەمەترسیدا بوو، بە بیانووی ناوچەی ئارامەوە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوکات بە فڕۆکە کامپی هۆل دەکاتە ئامانج بۆ زیندووکردنەوەی تیرۆر و گەیشتن بە ئامانجی داگیرکاری خۆی، ئێمە دەبینین کە دەوڵەتی تورک بەرپرسیارە لە وێرانکردنی سوریا و بەرپرسیارە لە سەرهەڵدانەوەی داعش، چونکە دەیەوێت جوگرافیای هەرێمەکە بگۆڕێت و پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک تێکبات.

 

"بەبێ پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک هیچ چارەسەرییەک نییە"

سەمەر عەبدوڵا، تیشکی خستەسەر هەڵوێستی حکومەتی شام بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا و وتی: هەڵوێستی حکومەتی شام بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا شەرمەزارکەر بوو، ئەو تەنها لە دژی هێرشەکان لێدوانێکیدا، بەڵام ئەوەی دیارە پێچەوانەکەی دەبینین، چونکە ئەوان و ڕوسیا لە بەرژەوەندی خۆیان کار دەکەن، دەوڵەت لە دژی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک یەکێتی خۆی ئاواکردووە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات بۆ ڕێگریکردن لەو پڕۆژەیە، تا ئێستا هیچ هەوڵێکمان نەبینیوە بۆ چارەسەرکردنی لەلایەن حکومەتی شامەوە، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە بەبێ پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، هیچ چارەسەرییەک پێکنایەت.

 

"بە ئامانج گرتنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان دەبێتە هۆی قەیرانی ئابووری"

سەمەر عەبدوڵا، جەختی لەوە کردەوە، کە بە ئامانجگرتنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی ئابووری و وتی: دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر نانەواخانەی گوندی ڕەبیاتی باشووری زرگانی لە کانتۆنی حەسەکە بۆردومان کرد، نانەواخانە نانی بۆ زیاتر لە ٢٠ گوند و شارۆچکە دابیندەکرد و لە ڕۆژێکدا دوو هەزار و ٢٠٠ نانی لێ بەرهەمدەهات، هەروەها شوێنی گاز و کارەباشی کردە ئامانج، دەیانەوێت قەیرانێکی ئابووری دروستبکەن، ئەو دەبینێت کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەژێر هەموو مەرجەکانی سەختی و هێرشدا لەسەر پێی خۆیەتی، بەتایبەتی دوای بڕینی ئاوی ئیلۆک، هێرش دەکاتەسەر شوێنە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوەی بە ڕایگشتی نیشان بدات کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر ناتوانێت پێویستییەکانی خۆی دابین بکات و زەمینە خۆش بکات بۆ شەپۆلی کۆچ، بەڵام هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پلان و سیاسەتی دەوڵەتەکان دەناسن، کە بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی خەڵک و سیستمی خۆبەڕێوەبەرییە.

 

لە کۆتایدا سەمەر عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەئامانجگرتنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان تاوانێکی جەنگییە و وتی: هێزە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگن، ئەمەش نیشانی دەدات کە پیلانگێڕییەکە لە دژی ئیرادەی خەڵکی هەرێمەکە ئەنجام دەدرێت.