"یەکێتی نەتەوەیی بۆ شکستپێهێنانی پیلانەکانی دژی کورد گرنگە"

هێڤی مستەفا، جێگری هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" لەسەر ڕێککەوتن و هێرشەکانی سەر کوردستان قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، بە یەکگرتوویی کوردەکان دەتوانن پلانەکان بەتاڵ بکەن.

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ-هێڤی مستەفا، جێگری هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان " کەنەکە" لەسەر ڕێککەوتن و هێرشەکانی سەر کوردستان قسەی کرد و تێکۆشانی لە دژی هەڵسەنگاند، هەروەها ڕەخنەی لەو ناکۆکییانە گرت کە بوونە هۆی ئەوەی حزبە کوردییەکان ناڕازی بن و بەم شێوەیە دەستی بە هەڵسەنگاندنەکەی کرد: بەداخەوە دوژمنەکانمان هەمیشە ناکۆکی لەنێوان گەلی کورد دروست دەکەن و بەرژەوەندییەکانیان لەسەر حسابی گەلەکەمان پێکدەهێنن،  لە مێژووی کورد و تا ئەمڕۆش دوژمنەکان هەمیشە ئەم ڕێگا پیسانەیان پەرەپێداوە و کوردیان بە فێڵ بڵاو کردووەتەوە، بەم زووانە سەدەی پەیماننامەی لۆزان کۆتایی دێت، کە تێیدا کوردستان دابەش بوو بەسەر چوار بەشدا و ناکۆکییەکانی کورد کۆتایی نەهات.

 

یاری پلان بۆدانراو

هێڤی مستەفا، تیشکی خستەسەر سەر نزیکبوونەوەی کۆتایی سەدەی لۆزان و وتی: ئێمە بۆ چەندین سەدە لە کوشتن و تاڵانکردن و داگیرکردن و کۆچکردن ژیاوین، کە هەموویان ئەنجامی ئەم ناکۆکییانە بوون، ئێستا دەمانەوێت بەسەر ئەو هەڵە مێژووییانەدا زاڵ بین و بە خێرایی یەکێتییەکی نەتەوەیی کوردستان بونیاد بنێین، سیاسەتی حزبەکانمان هەمیشە سیستمێکی تەسکی حیزبی دەپارێزێت و ستراتیژی نەتەوەیی و کوردی و هاوبەش بەهێز ناکات، لە ژێر مێزەکەدا یاری پلانی بۆ دانراوە کە ڕێگە بە دوژمن دەدات لەم ڕێگایانەوە فشار بخاتە سەر کوردەکان، لەو شوێنەی کە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی کورد بەدەست دەهێنرێت، دوژمن هەوڵدەدات ئەم دەستکەوتانە ببەزێنێت، ئێمە هەمیشە دەڵێین ئەگەر یەکگرتوویی کورد دانەمەزرێت و ستراتیژێکی هاوبەش جێبەجێ نەکرێت، لۆزانێکی دیکە لەسەر خواستی کورد و کوردستان دووبارە دەبێتەوە و کۆمەڵکوژی دژی کورد بەردەوام دەبێت.

 

هێرش بۆ سەر مەخمور و شەنگال

هێڤی مستەفا ئاماژەی بەوەکرد، دەستکەوتەکانی کورد لە مەترسییەکی گەورەدان و وتی: هەموو دەستکەوتەکانی کورد لە مەترسیدان، هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و سیستمی خۆبەڕێوەبردن هێرشن بۆسەر کوردستان بەگشتی کاتێک دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا لەدەست دەچێت، باشوور و باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تێکدەشکێت. هێرشەکانی سەر مەخمور و ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم بۆ سەر شەنگال لە ئەنجامی ئەو ناکۆکییانەیە،  دوژمن سیستەمێکی دامەزراندووە کە دەبێتە کودەتا بەسەر هەموو کوردستاندا نەک بە بەشێک، لەوانەیە بۆ ئێمە قورس بێت کە لە ماوەیەکی کورتدا هاوبەشی تێڕوانینی کوردی پێکبهێنین و کار بکەین، بەڵام بۆ ئێمە قورس نییە کە سوور بین لەسەر جێبەجێکردنی، نابێت خزمەتی دوژمن بکەین، ئەو هۆشیارییەی کە دوژمنەکان لە ناو کۆمەڵگەکەماندا گەشەیان پێدابوو پێویستە خۆمان لابدەین و دەستکەوتەکانمان لە مەترسی بپارێزین.

 

"داخستنی دەروازە ڕێگە بۆ هێرشەکان دەکاتەوە"

هێڤی مستەفا تیشکی خستە سەر یەکگرتوویی کۆمەڵگەی کوردی دوور لە هەموو بەرژەوەندی و کێشە سیاسییەکان بەتایبەتی لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و وتی: تا ئەمڕۆش گەلەکەمان تا ڕادەیەک بەئاگا هاتووە، بە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، گەلی کورد سیستمێکی خۆبەڕێوەبردنی گەشەپێداوە و جارێکی دیکە دەتوانێت وەک کۆمەڵگەی کوردی بە خواستی خۆیان دوور لە حزبە سیاسییەکان کۆببنەوە داواکاری گەلەکەمان ئەوەیه که هێزه کوردییەکان و بەڕێوەبەرایەتی کوردی له ناو خۆیاندا کۆبوونەوەیەک ساز بکەن وەک کەنەکە، ئێمە هەروەها کار لەسەر خاڵێکی بنچینەیی دەکەین بۆ ئەوەی یەکەم جار بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد بن، داخستنی سنوورەکانی نێوان پارچەکانی کوردستان ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی نییە، بە تایبەتی داخستنی سنووری ڕۆژئاوای کوردستان کە هەموو ڕۆژێک لەژێر هێرش و فشاری دەوڵەتی تورکیا و ڕژێمی سوریادایە، داخستنی دەروازە سنوورییەکان ژیانی خەڵکی ناوچەکە زۆر قورس دەکات، هەروەها ڕێگە بۆ دوژمنان خۆش دەکات بۆ ئەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر کوردستان زیاد بکەن و بە ئاسانی ڕەوایەتی بە داگیرکارییەکانیان بدەن، ئێمە هەوڵ دەدەین ئەمە ڕوو نەدات.

 

"ژنان پێشەنگایەتی یەکڕیزیی گەلی کورد دەکەن"

هێڤی مستەفا مەترسییەکانی بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان دەربڕی و وتی: ئێمە وتمان مەترسییەک هەیە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد، با لەبیرمان نەچێت کە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان ئەوەیە کە دوژمن بە کەسایەتی ژنان فشارێکی گەورە دەخاتە سەر هەموو لایەنەکانی کوردستان، ئەو کۆمەڵگەیەی کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن ئازاد دەکرێن، بۆیە دوژمن شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان وەک مەترسییەکی گەورە بۆ خۆی دەبینێت، ئەوان دەیانەوێت لە شۆڕشی ژنان بدەن و ژنان بگەڕێننەوە بۆ کۆیلایەتی و فرۆشتن، ژنان چیتر ئەم کۆیلایەتی و سیستمە قبوڵ ناکەن و ئێمە هیوامان هەیە کە ژنان جارێکی دیکە پێشەنگایەتی یەکێتی کورد بکەن و خەبات بۆ ئەوە بکەن، پێداگری لەسەر تێکۆشانی خۆمان دەکەین بۆ ستراتیژی نەتەوەیی کورد، ئێمە زنجیرەیەک چالاکیمان هەیە سەبارەت بە ڕێککەوتنی لۆزان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە هەموو هێرش و ڕێککەوتنێک.