شیلان ئەحمەد: بەردەوامی گۆشەگیری درێژەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە
شیلان ئەحمەد، ئهندامی ئهنجومهنی گشتی پارتی سوریای ئاینده، گۆشهگیری توندی عهبدوڵا ئۆجالان، رێبهری گهلی كورد و كاریگهری لهسهر پێشهاته سیاسی و كۆمهڵایهتییهكان هەڵدەسەنگێنێت.
ڕۆژ هۆزان
قامیشلۆ- عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٣ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی توند دایە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە و تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا ڕێگە بە بنەماڵە و پارێزەرەکانی نادات چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن، گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەیە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە کۆنترۆڵی کۆمەڵگەی کوردی و تەواوی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، تا بێ ڕوانگە و ڕێکخستن ببێتەوە، لە دۆخی ئێستا ناهەمواری جیهاندا، ئەو دەوڵەتە گۆشەگیری زیاتر کردووە، چونکە دەزانێت دەنگێک لە ئیمراڵییەوە دەتوانێت دۆخی ئێستا بە گشتی بگۆڕێت بۆ ئەرێنی.
شیلان ئەحمەد، ئهندامی ئهنجومهنی گشتی پارتی سوریای ئاینده، ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورکیا بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد دەیەوێت تەواوی کۆمەڵگە گۆشەگیر بکات، وتی: ڕێبەر ئاپۆ ئێستا لە زیندانی ئیمرالیەوە بەرخۆدانێکی بێهاوتا بۆ هەموو گەلان ئەنجامدەدات و خودی زیندانەکەش بۆ ڕێبەر ئاپۆ دابڕانێک بوو لە ژیان. ئەوان دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ لە کۆمەڵگە و سیاسەت داببڕن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا بە تەواوی ببڕدرێت. ڕێبەر ئاپۆ خۆی کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتییە و هەموو بیرکردنەوەیەکی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەدا هاوبەش دەکات، بۆیە دەڵێین لە کەسایەتی ئەودا هەموو کۆمەڵگە پێناسەکراوە، لەو کەسایەتییەدا گۆشەگیری بۆ سەر هەموو کۆمەڵگەیە، هەر قسەیەکی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕی دەستبەجێ لە کۆمەڵگەدا دروستدەکات، بۆیە دەوڵەتی تورکیا ترسی هەیە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامبدرێت، چونکە مەترسییەکی گەورە لەسەر بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێنێتە ئاراوە.
شیلان ئەحمەد ئاماژەی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کرد کە هەموو زیندانییەک مافی هەیە چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئەم مافەی لە ڕێبەر ئاپۆ سەندووەتەوە، "کەواتە ژوا یاساکانی مافی مرۆڤ؟، ئەمە ئاماژەیەکە بۆ بەشداری دەوڵەتی جیهان لە پیلانگێڕی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ، ئێستاش لە پرسی گۆشەگیریدا هەمان کار دەکەن، بۆ ئەوەش زیاتر لە جاران پێویستە داوا و چەسپاندنی مافی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەین، ئەمەش بەوە پێکدێت کە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ژیانی خۆماندا پەیڕەو بکەین".