چالاکوانێکی عەرەب: ژنانی جیهان دەنگی ژنانی کورد دەبیستن
چالاکوان مینتۆ هێندی ئێڵدن داوای لە هەموو ژنانی جیهان کرد کە لەگەڵ ژنانی کورد دژی زوڵم و هێرشەکان یەکبگرن.
ناوەندی هەواڵ
مینتۆ هێندی ئێڵدن، چالاکوانی سەحراوی، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و دیواری نێوان ڕۆژاڤا و شەنگال ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی پیلانەکان پارچەکردنی خەڵک و لاوازکردنی یەکڕیزییە.
مینتۆ لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان وتی: "ئێمە خەمبارین لە هەموو ئەو شتانەی بەسەر گەلی کورددا دێت و ئیدانەی ئەو تاوانانە دەکەین، ئێمە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ کوڕ و کچانی کورد و ڕایدەگەیەنین بێگومان ئامانجی ئەم هێرشانە لەناوبردنی گەلی کورد و بەرخۆدانی و خۆڕاگرییانە".
ئەو چالاکوانە تیشکی خستەسەر هەڵوێستی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لەبارەی هێرشەکانەوە و وتی: بە درێژایی هەموو سەردەمەکان ژنان بوێری و ئازایەتی و بەرخۆدانی خۆیان لە بەرامبەر شەڕدا سەلماندووە، باشترین نموونەش هێرشکردنە سەر ژنانی کورد و سەحەری و فەلەستینی و جەزائیرییە کە کاریگەری لەسەر گەل و وڵاتەکەیان هەیە، ژنان لە سەنگەرەکانی پێشەوەن بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان.