"دروستکردنی دیوار لە شەنگال مەترسییە، دەیانەوێت ئێزدییەکان گەمارۆ بدەن"
زەینەب نەسان، سیاسەتمەدار لەبارەی دروستکردنی دیواری نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەڵێت: "دروستکردنی ئەم دیوارە پلان و ڕێکەوتنێکە لە نێوان پەدەکە و عێراق و دەوڵەتی تورکدا، ئیرادەی خەڵکی شەنگال لەو هێرشە گەورەترە".
بەرچەم جودی
کۆبانێ- لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا حکومەتی عێراق و پەدەکە لەسەر شەنگال رێککەوتنێکیان واژۆکرد، ئەو ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای پاراستنی شەنگال بوو بەڵام لە بنەڕەتدا بۆ ئەوەبوو کە شەنگال بێ خۆبەڕێوەبەری بێت، بۆیەش لە مانگی ئازارەوە سوپای عێراق دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوارێکی کۆنکرێتی بە درێژی ٢٥٠ کیلۆمەتر و بە بەرزی ٤ مەتر لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی پاراستنی سنوورەوە.
زەینەب نەسان، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە ناوچەی شێرانی کانتۆنی کۆبانێ، لەبارەی دیواربەندەکەوە وتی: ئەمە جاری یەکەم نییە گەلی شەنگال ڕووبەڕووی ئەو جۆرە ڕووداوانە دەبێتەوە، بەهۆی کۆمەڵکوژی و ئاوارەییەوە ئێزدییەکان لە زۆر ناوچەدا دەژین، فەرمانی ٧٤ەمینیش لە سەدەی ٢١دا ئەنجامدرا، بۆیە بیرمانە شەنگال چۆن ڕووبەڕووی تاڵانی و کاولکاری، کوشتار و هێرشەکانی داعش بووەوە، ساڵی ٢٠١٤ وڵاتانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ تەنها سەیری شەنگالیان دەکرد و هەڵوێستیان نەبوو، پەدەکە و سوپای عێراقیش نەیانتوانی پارێزگاری لە شەنگال بەن.
"جگە ل ەگەڵ، مافی هیچ هێزێک نییە بێتە شەنگال"
ئەو ئەندامەی پادێ دەربارەی ڕێککەوتنامەی عێراق و پەدەکە وتی: دوای ئەو نەهامەتی و ئازارانەی کە بەسەر خەڵکی شەنگالدا هات، ئێستا گەل سیستم، ڕێکخراو و پاراستنێکیان هەیە، ژنانی ئێزدی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ئێستا پێشەنگن و لە هەموو بوارەکاندا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن، خەڵکی شەنگال بەم شێوەیە ژیانێکی نوێیان دەستپێکرد، بەڵام دەبینین لە ساڵی ٢٠٢٠دا حکومەتی عێراق و پەدەکە لەسەر شەنگال ڕێککەوتن دەکەن و دەیانەوێت شەنگال بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و ڕێگا بۆ فەرمانێکی تر خۆش بکەن".
لە کۆتایشدا وتی: ئێمە دەڵێین هیچ هێزێک مافی ئەوەی نییە خۆیان بکەنە خاوەنی شەنگال، ئەگەر لە کاتە سەختەکەدا نەیانتوانی، بۆچی ئێستا ئەوە دەکەن؟ ئەگەر دەیانەوێت شەنگال بپارێزن، تکایە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا بیانپارێزن، ئیستاش دروستکردنی دیوار لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستاندا مەترسییە و ئێمە وەک گەل لە کۆبانێ دروستکردنی دیوار قبوڵ ناکەین و پشتیوانی شەنگالییەکان دەبین".
ت.پ