"دۆخی ئێستای تونس ڕێگری لە کاندیدبوونی ژنان دەکات"

سیاسەتمەدار نەجلا قادیە ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی تونسەوە دەسەڵاتی سیاسی ئیمتیازاتیان هەیە و دۆخی ئێستای تونس ڕێگری لە کاندیدبوونی ژنان دەکات.

زهور مەشریقی

 

تونس- تونس خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکات کە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەر ٥ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بەڕێوەچوو و لە خولی دووەمدا قەیس سەعید ٧٠%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا، نەجلا قادیە لە هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنەکانی تونس و بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا، ڕوونیکردەوە بەپێی ئەو کاتەی کە بۆ ئامادەکردنی کاندیدکردن تەرخانکراوە لە تونس، دەبیندرێت کە ناکۆکی دروست دەبێت سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، بە تایبەت لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنەکان ٣ مانگی ماوە.

 

"پشتیوانی هیچ سەرکردەیەکی حزبی ناکەین"

نەجلا قادیە باسی لەوەکرد، ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسی وڵات بۆ ٦ ساڵی داهاتوو دەگۆڕێت و سەبارەت بە ئامادەکاریی حزبەکەی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، وتیشی: بایکۆتمان لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕانەگەیاندووە، بەڵام پشتیوانی هیچ لایەنێک ناکەین، سەرکردەکان و ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا ناکەین، ئەمە بابەتی ترس و لاوازی نییە، زیاتر لەوە دەزانین ئەو هەڵبژاردنەی کە حکومەت لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامیدا نایەوێت بگۆڕێت هەر بۆیە پێمان وایە بەبێ هەڵبژاردنی فەرمی کات بەفیڕۆدان دەبێت.

 

"ئامادەبوونی ژنان لە کایەی سیاسی و گشتیدا لاوازە"

وتیشی: لە سەرەتای شۆڕشەوە لە ساڵی ٢٠١١ تا پێش شۆڕش ژنان بە توندی لە هەموو بوارەکانی سیاسیدا بەشدار بوون، بەڵام بوونی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی و گشتیدا لاوازە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەمەش ئەوەیە کە هەوڵە فێمینیستەکان ڕەتدەکرێنەوە و دانپێدانانیان پێنادرێت، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان، تەنها سەرۆکی پارتی ئازادی دەستووری، عەبیر موسا، و شارەزای ئابووری، لەیلا حەمامی، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار کاندید کران، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤دا نزیکەی ٦ ژن کاندید بوون، بەبێ گوێدانە جیاوازییە سیاسی و جوگرافییەکان، نادڵنیایییەکی کولتووری هەیە، ترسی وەستان و دوورخستنەوە هەیە.

 

"ترس و دواکەوتن نییە"

نەجلا قادیە، باسی لەو ئاستەنگانەی کرد کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەسەر مەرجە نادادپەروەرەکانی کاندیدبوون دایانناوە و وتی: ئەم دۆخە ئەو بیرۆکەیە بەهێزتر دەکات کە پێویستیان بە ژمارەیەکی زۆر کاندید نییە، بەڕای من ئەو پێشنیازە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا قورسترینە کە ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە پێیدا تێپەڕیبێت، لە شۆڕشی تونسدا ئەوانەی مەشخەڵەکەیان هەڵگرتبوو ژن بوون لەگەڵ پیاوەکان بوەستن و شەڕ بکەن بۆ ڕزگارکردنی وڵات، ئەمڕۆ وڵاتەکەیان پێویستی بەوەیە کە دادپەروەری بکەن و سەرنجیان لەسەر هەموو کۆڕ و هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان بێت.