"چارەسەر بە سووریایەکی دیموکراتیک پێکدێت"
مادلین عوبێد، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی ناوچەی تل تەمر ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی خۆبەڕیوەبەری سووریای دیموکراتیکە نەک ناوەندی، داوای لە حکومەتی شام کرد لەسەر مێز دانیشێت بۆ چارەسەرێک.
سۆرگوڵ شێخۆ
حەسەکە- قەیرانی سووریا لە ئاداری ٢٠١١ دەستیپێکرد و بۆ چارەسەری کۆبوونەوەی ئەستانا لە زۆربەی وڵاتان بەڕێوەچوو ەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو، لە ئابی ٢٠١٦ دەوڵەتی تورکیا بە داگیرکردنی جەرابلوس دەستوەردانی لە سووریا کردو بەردەوام بوو لە داگیرکردن و دابەشکردنی خاکی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی.
سەبارەت بە گرنگی چارەسەرێکی سیاسی لە نێوان خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی شام، مادلین عوبێد، جێگری هاوسەرۆکانی ناوچەی تل تەمیر لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قسەی کرد.
"قەیرانی سووریا قوڵترو درێژ دەبێتەوە"
مادلین عوبێد ڕایگەیاند دەستوەردانی هێزە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە سووریا بەهۆی هەڵوێستی سیاسییەوە لاواز بووە و وتی: لەگەڵ داگیرکردنی سەرێکانی و گری سپی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، قەیرانی سووریا کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە وڵاتەکەدا دەستی پێکردووە قووڵتر بووەم ئامانجی هێرشە داگیرکەرەکان ڕاگرتن و ئیفلیجکردنی تەڤگەرو ژیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، هەروەها بەجێهێشتنی ناوچەکە لە نادڵنیایی و کاریگەری لەسەر بواری ئابووری، دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر شوێنەکانی گەل لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشەکانیش بۆ سەر جوتیاران لەوەوە دێت، بە ئامانجکردنی جوتیاران لە کێڵگەکاندا دەکەوێتە زنجیرەیەک تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی، چونکە داگیرکەران شەڕی پارووە نانی ڕۆژانەیان دەکات.
چارەسەرنەکردنی دۆسیەی داعش
مادلین عەبێد تیشکی خستەسەر چالاکبوونی چەتەکانی داعش و کاریگەرییەکانی ئەم دواییەی لەسەر ناوچەو هەرێمەکە، وتی: جیهان دەزانێت دەوڵەتی تورکیا داعشی تیرۆرست وەک منداڵێکی خۆشەویستی خۆی بەخێودەکات، دەوڵەتی تورک بە دەرفەتەکانی دووبارە چەتەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان و هەرێمەکانمان نوێ دەکاتەوە، ئامانجی ئەوەیە بتوانێت بە ئاسانی ناوچەکان داگیر بکات، دەوڵەتی تورکیا لە دەرەوە و ئاسمانەوە هێرش دەکات و چەتەکانی داعش لە ناوەوە هێرش دەکەن، لە کەناراوەکانی سووریا داعش جارێکی دیکە خۆی کۆدەکاتەوە و لە کامپی هۆڵ ئەشبال ئەلخلاف گەشە پێدەدات و ڕاهێنان دەکات، هەموو ئەمانە هەڕەشەیەک دروست دەکەن بۆ سەر ناوچەکەمان و سووریا بە گشتی، شکستی چارەسەرکردنی کێشەی داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، ڕێگەی بە تیرۆریزم داوە خۆی بەهێز بکاتەوە.
"چارەسەری سیاسی بە سووریایەکی دیموکراتیک بەدی دەهێندرێت"
مادلین عوبێد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بە سەربازی نابێت و چارەسەرێکی سیاسی تەنها دەتوانێت کۆتایی بە قەیرانی سووریا بهێنێت و برینەکانی گەلەکەی ساڕێژ بکات، حکومەتی شام دەڵێت کە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری ئامانجی دابەشکردنی سووریایە، بەڵام با بزانێت کە سووریا ئێستا دابەشکراوە و دەوڵەتی تورک داگیرکەرە، پرۆژەی خۆبەڕیوەبەری ئامانجی سووریایەکی دیموکراتیکە کە لە ئێستادا کار لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات، دوور لە هەموو لایەنەکان و هێزە بەرژەوەندییەکان، داوای چارەسەرێکی سیاسی دەکەین و داوا لە حکومەتی شام دەکەین بێتە سەر مێزەکە و چارەسەرێکی هاوبەش بۆ گەل بدۆزێتەوە و قەیرانەکە چارەسەر بکات، بۆ ئەوەی هەموو نەتەوە و تایەفەکانی سەر ئەم خاکە جارێکی دیکە پێکەوە کۆببنەوە و بە ئاشتی و سەلامەتی بژین.