داواکارییە مەدەنی و سیاسییەکان تەڤگەری ژنانی مەغریبیان یەکخست
هۆشیاری نوخبە ژنانی مەغریب بە هۆی تێوەگلانیان لە ڕێکخراوە چەپەکان و پارتە پێشکەوتنخوازەکان کە بەشێکیان قەدەغە کران، وەک ڕێکخراوی ٢٣ی ئادار، لە قاڵب درا، ئەم نوخبانە بەشدارییان لە دامەزراندنی تەڤگەری ژناندا کرد کە خەبات بۆ یەکسانی و مافەکانی ژنان دەکەن.

رەجا خەیرات
مەغریب- نەعیما ئەقداد، چالاکوانی ژن جەختی لەوە کردەوە: کە تەڤگەری ژنانی مەغریبی تەنیا تەڤگەرێکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو تەڤگەرێکی هەمەلایەنەی مافی مرۆڤە، یەکگرتووە لە ڕێبازەکەیدا و بەردەوامە لە خەباتی خۆی بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و یەکسانی، لەسەر بنەمای ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و دەستووری مەغریب، پێی وایە ڕزگاری ژن پێشمەرجێکە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووی دیموکراتی.
زۆرێک لە داخوازییەکانی مافی مرۆڤ و سیاسی، بە درێژایی قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەغریب، ڕیزەکانی چالاکوانی ژنانی مەغریبییان یەکخستووە، ڕەنگە دیارترینی ئەم مافانە لەسەر یەکسانی و نەهێشتنی هەڵاواردن دژی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و هەموارکردنەوەی یاسای خێزان بووبێت، ئەمەش وایکردووە ڕێکخراوە ژنانەکانی مەغریب لە پێشکەشکردنی پرسەکان و داکۆکیکردنیان بۆ گەیشتن بە داواکارییە ڕەواکان یەکگرتوو بن.
نەعیمە ئەقداد، چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی لقی مەغریب لە یەکێتیی چالاکی ژنان پێی وایە گفتوگۆکردن لەسەر تەڤگەری ژنان لە مەغریب و لەخۆگرتنی کۆمەڵێک چالاکوان لە ڕێکخراوە سیاسییە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی مێژوویی هەیە، جا چ لەسەر ئاستی نیشتمانی، عەرەبی، یان نێودەوڵەتی بێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە تەڤگەرەکە لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی گۆڕاودا سەریهەڵدا کە لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی سیاسی مەغریبدا کاریگەریی لەسەر مەغریب هەبوو.
"خەباتی نەتەوەیی و بەرگری لە پەروەردەی ژنانی گەنج"
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ قۆناغە مێژووییەکان، ئەو قۆناغەی کە لە ساڵی ١٩١٢ تا ١٩٥٦ درێژ بووەوە، قۆناغی داگیرکاەی، شایەتحاڵی بەشداری سنوورداری ژنان بوو، کە سنووردار بوو بە خەباتی نەتەوەیی دژی داگیرکاری، کۆمەڵێک ژنی ناسیۆنالیست سەریان هەڵدا، وەک مەلیکە فاسی کە تاکە ژن بوو کە بەڵگەنامەی داوای سەربەخۆیی واژۆ کرد و زەهور فاسی، چالاکوانێکی سەربەخۆ کە داوای خوێندنی ژنانی گەنجی دەکرد، بۆیە ئامانجەکانی تەڤگەری ژنان لەو ماوەیەدا لەسەر دوو تەوەری سەرەکی دامەزرابوو: خەباتی نەتەوەیی و پەروەردەی ژنانی گەنج، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی پرسی پەروەردە لەو سەردەمەدا.
ڕوونیشیکردەوە، دوای ئەوە، واتە لە ماوەی دوای سەربەخۆیی، لە ساڵی ١٩٥٦ تا حەفتاکان، کە لەو ماوەیەدا مەغریب پشتی بە یاسای باری کەسی بەستووە وەک یاسایەکی یاسادانان کە خێزان ڕێکدەخات و زۆربەی ناوەڕۆکەکانی لەسەر بنەمای یاسای ئیسلامی و زاناکان بووە، ئەم کۆدە بابەتی ڕەخنەی زۆرێک لە چالاکوانی ژنان لەو سەردەمەدا بوو، کە یان چالاکوان بوون لە ڕێکخراوەی چەپی پێشکەوتنخوازەکاندا کە داوای دیموکراتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانییان دەکرد، یان لەناو پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان بەرگرییان لە هەمان بابەتەکان دەکرد لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی سیاسییەوە کە ئاواتەخوازی مەغریبێکی جیاواز بوو، زۆرێک لە بڕگەکانی یاسای باری کەسی وەک هاوسەرگیری، جیابوونەوە و سەرپەرشتیکردن، ئەم ژنانەیان تووشی کێشە کردووە.
"ئەو کۆمەڵانە لە ناخی پارتە سیاسییەکانەوە سەریان هەڵدا"
سەبارەت بە ناوەڕۆکی سەرەتایی کۆمەڵەی ژنانی مەغریب، ئاماژەی بەوەدا: کە لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناو پارتە سیاسییەکانەوە سەریان هەڵدا، وەک یەکێتی نیشتمانی هێزە کۆمەڵایەتییەکان (UNFP) کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە و لە پارتی یەکێتی نیشتمانی هێزە کۆمەڵایەتییەکان (UNFP) لەدایک بووە، لەم ماوەیەدا ڕێکخراوەکە سەرنجی خستە سەر خوێندەواری ژنان و تەندروستی و تێکەڵبوون بە بازاڕی کار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێکخراوە سەربەخۆ نییە، بەڵکو ملکەچی تەوەری سیاسییەکان بووە، کە مەودای داواکارییەکانی سنووردار کردووە، دواتر هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، قۆناغێکی چارەنووسساز لە مێژووی تەڤگەتی ژنانی مەغریبدا، کاتێک کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی سەربەخۆ لە پارتە سیاسییەکان دەستیان بە سەرهەڵدان کرد، وەک دەزانرێت پرسی ژنان لە ناو پارتە سیاسییەکاندا لاوەکی بووە و لە پێشینەی کاردا نەبووە، وەک چۆن لە خەباتی سیاسی و دیموکراتیدا بووە و ئەمەش پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە هەیە بەبێ جیاوازی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەدا پارتە سیاسییەکان سەرقاڵی چاکسازیی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوون، لە کاتێکدا پرسی ژنان گرینگییەکی لاوەکییان هەبوو، چالاکوانانی ژنان لەو کاتەدا نوقم بوون لە بیرۆکەی ژمارەیەک نووسەر، وەک سیمۆن دی بۆڤوار و ئەو گفتوگۆ فیکریانەی کە لەو ماوەیەدا لە فەرەنسادا باو بوون، هەروەها نووسینەکانی نەوال سەعداوی، دکتۆریان لەخۆگرتبوو، کە بیرۆکەکانی کاریگەرییەکی قووڵیان هەبوو، لەسەر ئەم تەڤگەریانە، نووسینەکانی فەریدە نەقاش، نووسەری پێشکەوتنخوازی میسری کە پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتی پێشکەش کرد، کە ناوەندی ژنانی میسری بوو جگە لەوەش بەشداریی چالاکوانانی سووری و لوبنانی وەک لینا بەدر و ئەوانی دیکە هەبوو سەبارەت بە من، من بەشێک بووم لەو نەوەیەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەم نووسەرانەم دەخوێندەوە.
" ژمارەی ڕۆژنامەی ٨ی ئازار"
لە نێوان ئەم گفتوگۆیە فیکری و زانستییە بەردەوامەدا، ڕۆژنامەی ٨ی مارس لە لایەن کۆمەڵێک چالاکی پێشکەوتنخواز و مۆدێرنیستییەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک پێشەنگی ژنان لە ژمارەیەک ڕێکخراوە چەپ، وەک ڕێکخراوی کردەوەی دیموکراتی کۆمەڵایەتی، کە لە ساڵی ١٩٨٢دا یاسی بەدەستهێنا، وەک دەزانرێت زۆربەی چالاکوانەکانی لە تەڤگەری قەدەغەکراوی چەپ، ٢٣ی ئاداردا تێوەگلاون.
لەو چوارچێوەیەشدا ڕوونیکردەوە، نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە ڕۆژنامەی ٨ی مارس ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە سەرهەڵدانی تەڤگەری مافی ژنان لە مەغریب، لەلایەن کۆمەڵێک ژن و چالاکوانی پێشکەوتنخوازەوە بەڕێوەدەبرا، کە هەندێکیان زیندانی سیاسی پێشوو بوون، وەک ئایکۆنی ژنانی مەغریبی، لەتیفە جەبابدی، دواتر عایشە لەخماس، نەزهە عەلاوی، زهور عەلاوی، و ژمارەیەک ناوی دیکە کە بەشداربوون لە سەرهەڵدانی ئەم دروستکردنە ڕۆژنامەوانییە و گەیشتن بە توێژێکی گەورەی خوێنەران، بە هەردوو ڕەگەزی مێ و نێر، نابێ ناوی دیکە لەبیر بکەین، وەک وداد بەواب و ماریە زوینی کە پێشتر زیندانی و ئەندامی کۆمەڵەی دیموکراتی ژنانی مەغریبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی ٨ی ئادار لە پشت لەدایکبوونی کۆمەڵەیەکەوە بووە کە دەبێتە هێزێکی گرنگ لەناو پەیکەری ژنانی مەغریبدا: یەکێتی چالاکیی ژنان (UAF) کە لە ڕاستیدا لە ٢ی ئاداری ١٩٨٧ دامەزرا، کە کۆمەڵگەیەک تەنیا دەتوانێت ئاواتەکانی بەدیبهێنێت کە ژنانی ئازاد بکرێن و مافەکانیان پێبدرێت و بە گەیشتن بە پێگەی بڕیاردانی سیاسی و دەستڕاگەیشتن بە پەروەردە و چاودێری تەندروستی بەشداری لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا بکەن.
"لەدایکبوونی کۆمەڵە پێشکەوتنخوازەکانی تر"
سەبارەت بە تەڤگەری ژنانی مەغریب، ئاماژەی بەوەدا: کە لە هەمان قۆناغدا کۆمەڵەی مەدەنیی پێشکەوتنخوازی دیکە دامەزران، وەک کۆمەڵەی دیموکراتی ژنانی مەغریب و فیدراسیۆنی کۆمەڵەی مافی ژنان، زۆرێک لە کۆمەڵەکان سوودیان لە ئەزموونی یەکێتی ئەوروپا وەرگرتووە، ئەم کۆمەڵانە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدارییان لە پەرەپێدانی تەڤگەری ژنان لە مەغریبدا کردووە.
ڕوونیشیکردەوە، زۆرێک لەو چالاکوانانەی پەیوەست بوون بەو تەڤگەرییە، سەر بە پارتە سیاسییە پێشکەوتووەکان بوون، وەک نەهزە سەقلی و ئەوانی دیکەش کە بەشدارییەکی بەرچاویان لە پەرەپێدانی تەڤگەری ژناندا هەبووە، وەک فەوزیە عەسولی و لەتیفا بوشی کە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە پڕۆسەی مافەکانی ژنان لە مەغریبدا هەبووە و جگە لەوان چەندین کەسی دیکەش.
سەبارەت بە تێوەگلانی ئەو کۆمەڵانە لە پرسەکانی مافی مرۆڤدا، ڕوونیکردەوە، کە پرسی یاسای بنەماڵە نوێنەرایەتی گرنگترین بڕگەی خەباتەکانی تەڤگەری ژنان لە مەغریب دەکات، پێویستی بە ساڵانێک خەباتی مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن بوو بۆ گۆڕانکارییەکی هەمەلایەنە و ڕیشەیی لە ناوەڕۆکی یاسای بنەماڵەدا، کە یاسادانانەکەی لە ڕوانگە زانایانەوە وەرگرتووە، بە تایبەتی فیهقی مالیکی.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە زۆرێک لە داواکارییەکان ڕیزەکانی تەڤگەری ژنانی مەغریبیان یەکخستووە، لە سەرانسەری هەموو ئاراستەکانیدا، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ژنانی گەنج و داوای پەروەردەکردنیان کردوە، هەروەها ئەم قۆناغە شایەتی بەشداری کۆمەڵەکانی ژنان بوو لە گفتوگۆی سیاسی گشتیدا، پێکهاتەکانی تەڤگەرەکە وەک هاوبەش لە گفتوگۆی نیشتمانیدا ناسێنران، بەتایبەتی دوای ئەوەی مەغریب شاهیدی دوو خۆپیشاندانی گەورە بوو کە داوای هەموارکردنەوەی یاسای بنەماڵەیان دەکرد.
جەختیشی لەوە کردەوە کە تەڤگەرەکە هەمان ڕێبازی پەیڕەو کردووە لە داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤی ژنان، داوای یەکسانی لە میراتدا، نەهێشتنی هەموو جۆرە هەڵاواردنێک لە دژی ژنان بەبێ ڕەچاوکردن و سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی سیداو، و داواکارییە سیاسی و مەدەنییەکانی دیکە، لە کۆتاییدا وتی: کە تەڤگەری ژنان لە مەغریب تەبگەرێکی هەمەلایەنە و یەکگرتوی مافی مرۆڤە کە لە ڕێگەی دەزگایەکی هەماهەنگی نیشتمانییەوە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی زۆرێک لە شەڕەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ژنان هەموو ئەو مافانە بەدەستبهێنن کە بە دەستووری مەغریب (دەستووری ٢٠١١) بۆیان دەستەبەر کراوە، هەروەها بتوانن بگەنە پێگەی بڕیاردان.