دادوەر: بەرگریکردن لە خۆد و کەرامەت مافێکی شەرعییە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەستەبەریان کردووە و دەستبەرداریان لێ ناکرێت
لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی ناشیرینترین لایەنەکانی شەڕی سەردەمییە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونەتە قۆناغێک بۆ پێشێلکارییە قورسەکان کە خەڵک پێش ژێرخانی دەکەنە ئامانج، ژنانیش پێش هەموو گروپێکی تر، لە هەوڵێکی ڕوون بۆ ملکەچکردنی تەواوی کۆمەڵگەیەک.
ئەسما محەمەد
قامیشلۆ-لە نێوان پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە شاری حەلەب، بەتایبەتی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری سووریا، هێڵکاری تاوانە سیستماتیکییەکان سەرهەڵدەدەن کە دانیشتووان دەکەنە ئامانج، لەسەر بنەمای نەتەوەیی، ئەم تاوانانە درێژبوونەتەوە بۆ ژنان، منداڵان و زیندانییەکان، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامەکانی جنێڤە.
ئینور زەید پاشا، دادوەر لە دادگای پاراستنی نەوجەوانان لە جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شیکارییەکی قووڵی یاسایی و مافی مرۆڤی سەبارەت بە ڕووداوەکان پێشکەش کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا یادی ئەو کەسانە کردەوە کە گیانیان بەخت کرد لە پێناوی کەرامەت و ئازادی، هەروەها بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە هەوڵی ستەم و توندوتیژی، نەوەستان لە ڕێزگرتن لەم "شەهیدان" تەنها پابەندبوونێکی ڕەوشتی نییە، بەڵکو پابەندبوونێکی یاسایی و مافی مرۆڤە کە ئەوەمان بیردەخاتەوە بەرگریکردن لە ژیانی مەدەنی و پاراستنی منداڵان و گەنجان و پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە بەرپرسیارێتی هەمووانە لەبەردەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و ویژدانی مرۆڤدا.
”هەر تاوانێک کە ئەنجام بدرێت پەیامێک هەڵدەگرێت”
دووپاتی کردەوە، کە هێرشەکان بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە ڕاستەوخۆ کۆمەڵگەی کوردیان کردۆتە ئامانج، بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و گیانی بێتاوان پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت، لەوانەش ڕێککەوتننامەی چوارەمی جنێڤ و ڕێککەوتننامەکانی پاراستنی منداڵان و ژنان لەکاتی ململانێکاندا، هەروەها خوێنی شەهیدان بەڵگەیەکی زیندووە بۆ بەرخۆدانی ئێمە، زیانلێکەوتووەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئیرادەی گەلەکەمان ناشکێت، هەرچەندە هەوڵەکانی سەرکوتکردن و پاکتاوی نەتەوەیی چڕ بن و دادپەروەری گرنگترین چەک دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو کەسانەی هەوڵی پێشێلکردنی مافەکانی کۆمەڵگەکەمان دەدەن.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە یادەوەرییان بانگەوازێکی بەردەوامە بۆ بەرزڕاگرتنی پاراستنی منداڵان و کۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی هۆشیاری لە مافەکانی مرۆڤ و ڕوون ڕاگرتنی ڕێگای دادپەروەری بۆ هەموو تاوانباران، هەر تاوانێک کە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدرێت پەیامێکی ڕوونی هەیە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، شکۆمەندی مرۆڤ ناتوانرێت دانوستانی لەسەر بکرێت و ناچێتە ژێر پێشێلکارییەوە، بەرگریکردن لێی ئەرکێکی بەردەوامە بۆ هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگەی مەدەنی بە هەمان شێوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو بەرخۆدانە دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بە ژن و پیاو، بە ڕوونی ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە خاک و شکۆمەندی و کەرامەتی خۆیان نیشان دا و دەستبەرداری یەک بست لە گەڕەکەکەیان نابن، ئەم هێرشە سیستماتیک و بە ئەنقەست بووە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریا کە بە سوپای عەرەبی سووریا ناسراون و ئەو گروپانەی کە سووری نین لەژێر فەرماندەیی ئەودا کاردەکەن، ئامانجی سەرەکی ئەو هێرشە ڕاستەوخۆیە بەئامانجگرتنی گەلی کورد و بەتایبەتی ئەو ژنانە بووە کە ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان هەبووە لە ڕزگارکردنی ناوچەکان لەدەست داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرەڕای ئەو هەموو هەڕەشە و هێرشانە ئیرادەی ئەو ژنانە نەشکاوە.
ئینور زەید پاشا، دادوەر دووپاتی کردەوە، کە ئەو کردەوە قارەمانانەی شەهید دەنیز ژیا ئەنجامیدا، ڕقی ئەو شەڕڤانانەی وروژاند کە لە ژێر فەرماندەیی ئەندامێکی پێشووی جەبهەت نەسرە، چەتەکانی نەتەوەی میسری شەڕیان دەکرد، تاوانێکی ترسناکیان بەرامبەر ئەم خەباتکارە کوردە ئەنجامدا بە فڕێدانی جەستەی لە شوێنێکی بەرزەوە، کە ئەمەش کردەوەیەکە ڕەنگدانەوەی دڕندەیی ئاشکرا و کەمییەکی تەواوەتییە لە مرۆڤایەتی.
”پێشێلکارییەکان پێشێلکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە”
پێی وایە ئەم تاوانە کردەوەیەکی گۆشەگیر یان هەڕەمەکی نەبووە، بەڵکو بەشێک بووە لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بە ئامانجی چاندنی ترس لە دڵی ژنانی چالاکوان و خەباتکارانی بەرخۆدان، شکاندنی ئیرادەیان، لە هەوڵێکدا بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو ڕۆڵە پێشەنگانەی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا گێڕاوە، کە تیایدا هۆشیارییەکی بەرز و بەهێزی ئیرادەیان نیشانداوە، ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕزگارکردنی ڕووبەرێکی زۆری زەوی.
ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی بەسەر شەهید دەنیز ژیادا هات، تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت، وەک لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا دیاریکراوە، دیارترینیان چوار ڕێککەوتننامەی جنێڤ و پرۆتۆکۆڵە زیادەکانیانە، کە کەوتوونەتە چوارچێوەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، کە بە یاسای شەڕی چەکداری یان یاسای جەنگیش ناسراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕێککەوتننامەی چوارەمی جنێڤ بە پلەی یەکەم گرنگی بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی دەدات لە کاتی جەنگە چەکدارییەکان و بە ڕوونی بە ئامانجگرتنیان یان پێشێلکردنی شکۆمەندی مرۆیییان قەدەغە دەکات، هەروەها ئەوەی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە شاهیدی بوون، بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ناوچەی نیشتەجێبوونی چڕی دانیشتووەکان، بوونی پێشێلکاریی قورس و سیستماتیکی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پشتڕاست دەکاتەوە، ئەوانەی ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن و پشتگیریان دەکەن بەرپرسیارێتی یاسایی تەواویان لە ئەستۆدایە بەرامبەر بەو تاوانانەی کە دژی خەڵکی مەدەنی و ژنان ئەنجام دەدرێن، لە بەرامبەر هەموو ئەو زیانانە ئازاری مرۆڤی بێئەندازەی دەرئەنجامی ئەم هێرشانە.
ئاماژەی بە بارودۆخی نالەباری مرۆیی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کرد کە بە هۆی سەختی بارودۆخی ژیان و ئەو گەمارۆیەی لە سەرەتاوە بەسەر ئەو ناوچانەدا سەپێنراوە، بەشێوەیەکی بەرچاو تێکچووە، گەمارۆدانەکە کەمی پێداویستییە سەرەتاییەکانی لەگەڵدا بووە، کە ئازاری خەڵکی مەدەنی و بەتایبەتی ژنان و منداڵانی زیاتر کردووە، ئەم گەمارۆیە ڕووداوێکی گۆشەگیر نەبووە، بەڵکو بەشێک بووە لە سیاسەتێکی سیستماتیکی فشار کە ڕاستەوخۆ دانیشتووانی مەدەنی کردۆتە ئامانج، ئەمەش بە پێشێلکردنی ڕوونی بنەماکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیە، کە بەکارهێنانی گەمارۆ وەک ئامرازێک بۆ سزادان یان ملکەچکردنی دانیشتووان قەدەغە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەمارۆدانەکە هێرشێکی سەربازیی مەترسیدار بەدوای خۆیدا هێناوە، لەنێویاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشی خۆکوژی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی دانیشتووان، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت، بەتایبەتی بنەمای پێویستی سەربازی و جیاکردنەوەی ئامانجە سەربازییەکان و ئامانجە مەدەنییەکان، وتی: ئەوەی لە ناوچەی شێخ مەقسود ڕوویدا پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئەو بنەمایانە، بەو پێیەی ئەو خەڵکە مەدەنییانەی پێداگربوون لەسەر بەرگریکردن لە ماڵ و شکۆمەندی خۆیان کرانە ئامانج، لەکاتێکدا دەبوو لە ڕووی یاساییەوە ڕزگار بکرانایە و لە وێرانکارییەکانی شەڕ بپارێزرێن، نەک بکرانە ئامانجی هێرشی سەربازی.
”پێشێلکاری قورسی بنەما ئایینی و ڕەوشتیەکان”
ئینور زەید پاشا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم کارانە بە پلەی یەکەم ئامانجیان ترساندن و شکاندنی ئیرادەی ژنانی شەڕڤان بووە لە ڕێگەی پێشێلکاری بەرامبەر مردووەکان و بڕینی تەرمەکان بە بیانووی ئایینی، ئەم کردەوانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسلامەوە نییە، بەڵکو بێڕێزیەلی ڕاستەوخۆ بە بەهاکان و شێواندنی بە ئەنقەست بنەما مرۆییەکانی پێکدەهێنن، هەروەها ئەوەی لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕوویدا، پێشێلکارییەکی گەورەیە بۆ بنەما ئایینی و ڕەوشتیەکان، هەروەها پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرایە لە بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی کە ململانێ چەکدارەکان بەڕێوەدەبات، چ نێودەوڵەتی بێت چ نا نێودەوڵەتی، ئەمەش ئەو تاوانانە دەخاتە چوارچێوەی ئەو کارانەی کە مسۆگەری لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن.
ڕوونیکردەوە هاتنە ناوەوەی حکومەتی کاتی بۆ ناو گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، شێوازی ڕوودانی، ڕۆڵی هەر هێزێکی سەربازی لە پاراستنی شکۆمەندی و کەرامەتەوە گۆڕی بۆ سەرچاوەیەکی ڕاستەوخۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی مەدەنیدا، ئەمەش نیگەرانی ڕاستەقینەی لەسەر دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە لە ناوچەکانی دیکەی سوسریا دروستکرد.
هەروەها ئەو پێشێلکاریانەی کە لە ناوچەی کەناراوەکانی سووریا بەڵگەیان لەسەر کراوە، لەوانەش ئەو کارە توندوتیژانەی کە دژی ژنان و پیاوان و منداڵان دەکرێت، بە ناوچەکانی سوەیدا کە زۆرینەیان دروزن، تا دەگاتە گەڕەکەکانی حەلەب، شێوازێکی دووبارەبوونەوەی ڕەفتاری توندوتیژی پشتڕاست دەکەنەوە، ئەم پراکتیزانە بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێن، بە ئامانجی تیرۆرکردنی خەڵکی مەدەنی و بڵاوکردنەوەی ترس لەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتیدا بوون، لەو ناوچانەی کە هێشتا لە ژێر خۆبەڕێوەبەریدا هەوڵێکە بۆ ملکەچکردنی دانیشتووان و تێکدانی سەقامگیری کۆمەڵایەتی، کە پێشێلکارییەکی ڕاستی مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت.
”میدیا بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی شەڕ لە ڕوانگەی میدیاییەوە”
ئاماژەی بە ڕۆڵە چارەنووسسازەکانی میدیا پێش هاتنە ناوەوەی هێزەکان یان پێش ئەوەی ناوچەکان ببنە شانۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، جەختی لەوە کردەوە، کە میدیا بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی شەڕ لە ڕوانگەی میدیاییەوە و دڵنیاکردنەوەی خەڵکی مەدەنی و گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی ئەو شتانەی کە لەسەر زەوی ڕوودەدەن، هەروەها میدیای دوژمنکارانەی خۆبەڕێوبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵێکی بنەڕەتییان گێڕا لە پاڵپشتیکردنی شەڕی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، کاریگەرییەکانیش لەسەر مۆڕاڵی هەردوو شەڕڤانان و دانیشتووانی بەهەمان شێوە دیار بوو، بەشداری کرد لە دروستکردنی دابەشکاری لە نێوان هەندێک توخمەکانی ئەو هێزانەی کە سەر بە هێزەکانی هەسەدە بوون.
ئینور زەید پاشا، دادوەر دووپاتی کردەوە، کە ئیرادەی دانیشتووان و خواستی ژیان و بەرخۆدان و ڕەتکردنەوەی ملکەچبوونیان بۆ هەر ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەو یان داگیرکەر بەهێزترە لە هەوڵەکانی میدیای دوژمنکار، ئەمەش وای لێکردن بتوانن خۆڕاگر و بەرەنگاری بن و لە ناوچەکانی خۆیان بمێننەوە، میدیای کوردی سەرەڕای هەوڵەکانی لە ڕووماڵکردنی خەباتی هێز و شەڕڤانانی هەسەدە لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، نەگەیشتە ئاستی پێویست بۆ بەرپەرچدانەوەی بانگەشەی ناڕاست و گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینە بە تەواوی.
داوای بەهێزکردنی ڕۆڵی میدیای کوردی کرد، بۆ ئەوەی ئامرازێکی بەهێز بێت بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان و ئاشکراکردنی ئەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن هێزەکانی سووریا و کوتلەکانی ژێر فەرماندەیی ئەوانەوە ئەنجامدراون لەو ناوچانەی دەستیان بەسەردا گرتووە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕاگەیاندن کرد کە بە شێوەیەکی ورد و بابەتیانە ڕەنگدانەوەی ڕاستیەکە لەسەر زەمینە، بەشداریکردن لە پاراستنی خەڵکی پمەدەنی و ئاشکراکردنی هەموو شتێک کە کاریگەری لەسەر ماف و شکۆمەندی ئەوان هەیە لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
دووپاتی کردەوە، کە ململانێ چەکدارییەکان زۆرجار شاهیدی پێشێلکاریی قورسن لەلایەن شەڕکەرەکانەوە ئەنجام دەدرێن، بەڵام ئەوەی لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕوویدا هەموو پێوەرێکی یاسایی و مرۆییەکانی تێپەڕاند و کەیسەکانی تاڵانکردنی ماڵ و دوکانەکان، کوشتنی زیندانییەکان و لەسێدارەدانی کەسانی بریندار دوای دەستگیرکردنیان بەڵگەدار بوون، بەبێ ئەوەی هیچ ڕەچاوکردنێک بۆ ڕێساکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی یان ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ هەبێت، کە پاراستنی تایبەت بۆ زیندانییەکان و بریندارەکان دەسەپێن، هەروەها ئەم کردەوانە دەکەونە خانەی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و لە هەندێک لایەنیشدا دەگەنە جینۆساید، بەو پێیەی بە ڕاستەوخۆ و سیستماتیک دانیشتووانی کوردیان کردۆتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشێلکارییەکان پراکتیزەکردنی ڕاستەقینە لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا جیاکردنەوەی زۆرەملێی خەڵکی مەدەنی لەسەر بنەمای نەتەوەکەیان لەکاتێکدا ئەو دوو گەڕەکەکەیان بەجێهێشتووە، کوڕانی کورد لە بنەماڵەکانیان جیا دەکرێنەوە و دەبرێنە شوێنی نادیار، ئەمەش تاوانێکی تەواو و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ پێکدەهێنێت، ئەم تاوانانە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی بابەتەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بەپێی ماددەکانی ٧ و ٨ی پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما.
جەختی لەوەشکردەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هاوشانی خۆبەڕێوبەری وەک دەزگای فەرمی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێگەی یاساییان هەیە بۆ تۆمارکردنی داوای یاسایی لەبەردەم دادگا نێودەوڵەتییە کارامەکان و داوای لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دەکەن.
"دادپەروەری بژاردەیەکی دواخراو نییە، بەڵکو مافێکی سروشتییە"
ئینور زەید پاشا، دا٠دوەر دووپاتی کردەوە، کە ئەو کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییە قورسانەی لە ناوچەی کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت ژنان ئەنجام دراون، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێگە نادرێت دووبارە بکرێنەوە، هەروەها خەڵکی ئەم ناوچانە بە هەموو هەمەچەشنییەکەیەوە، سیاسەتی جینۆساید یان کۆچکردنی زۆرەملێ قبوڵ ناکەن، بە هەموو ڕێگەیەکی شەرعی شکۆمەندی خۆیان و بوونی ڕەوای خۆیان لەسەر خاکەکەیان دەپارێزن، هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی ڕاستیەک بە زۆر لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی سوپای سووریا دەکەن، لە کاتێکدا بڕیارە ئەو هێزانە پارێزگاری لە خەڵک بکەن و ڕێگری لە پێشێلکارییەکان بکەن کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، ڕەتکردنەوە و بەرخۆدانی ڕەوا لە بەرگریکردن لە خۆ و بەرگریکردن لە کەرامەت.
جەختی لە سەر پێویستی هۆشیار و ئامادەیی خەڵک کرد بۆ قۆناغی داهاتوو، هەروەها داکۆکیکردن لە خۆد و شکۆمەندی مرۆڤ و بوونی مرۆڤ مافێکی ڕەوایە کە یاسای نێودەوڵەتی مسۆگەرکراوە و ناتوانرێت لە هەلیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری ببێت، بە تایبەت لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی کە ئاسایش و پارێزراوی کۆمەڵگە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا کردووەتە ئامانج.
ئینور زەید پاشا، لە کۆتاییدا، وتی: ئەوەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوودەدات بەرپرسیارێتییەکی یاسایی و ڕەوشتی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا دەسەپێنێت کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو تاوانانەی بەرامبەر بە دانیشتووان ئەنجامدراون، دادپەروەری بژاردەیەکی دواخراو نییە، بەڵکو مافێکی دەستبەردارنەبووەلە کاتدا بەسەر ناچێت و بەرخۆدانی خەڵک و پابەندبوونیان بە ماف و کەرامەتی خۆیانەوە وەک پایەی بنەڕەتی دەمێنێتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و تیرۆر، بونیادنانی داهاتوویەک لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئاشتی و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤایەتی.