''بوونی تورکیا لە عێراق هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەری نەتەوەیی و دۆخی ئاسایش خراپتر دەکات''

ژنانی چالاکوانانی عێراق جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامی بوونی سەربازی تورکیا لە چوارچێوەی خاکی عێراقدا پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق پێکدەهێنێت.

رەجا حەمید ڕەشید
عێراق-
ژنانی چالاکوانانی عێراق جەختیان لەوە کردەوە کە بوونی سەربازی و سیاسی تورکیا لە ناو خاکی عێراق یەکێکە لە دیارترین ئاڵانگاری سەروەری عێراق و ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی ڕاوەدوونانی ئەندامانی پەکەکە لە ناوخۆی باکووری ئێراقدا چەندین جار ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی گرژی لەگەڵ حکومەتی عێراق و دووبارە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی، لاوازی چاودێری ناوەندی عێراقی کردۆتە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی و چالاکیی گروپە چەکدارەکانی وەک داعش.

 

"دروستکردنی سیستەمێکی ئاسایشی بەهێز"
ئەنوار خەفاجی، چالاکوانی مافی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی بوونی سەربازی تورکیا لە ناو خاکی عێراقدا، جا چ لە ڕێگەی بنکەی جێگیر لە باکووری وڵات بێت یان لە ڕێگەی دەستدرێژی بە بیانووی بەدواداچوونی پەکەکە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق پێکدەهێنێت و پرسیاری ڕاستی لەسەر هەڵوێستی فەرمی عێراق و توانای سەپاندنی بڕیاری نیشتمانیی خۆی سەربەخۆ لە دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێ دروست دەکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، ناتوانرێت بە دابڕان لە دیمەنی ناوچەیی سەیری بوونی تورکیا بکرێت، تورکیا لە ڕووی جیۆپۆلەتیکییەوە خۆی لە چوارچێوەی پڕۆژەی "قووڵایی ستراتیژی" دادەنێتەوە، کە باکووری عێراق وەک درێژکراوەی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەی دەڕوانێت، ئەم گۆڕانکارییە شێوازێکی پاسەوانی ناوچەیی بەسەر عێراقدا بەرهەم دەهێنێتەوە، هاوشێوەی ئەوەی پێشتر وڵاتانی دیکە پراکتیزەیان کردووە، ناکرێ پشتگوێ بخرێت کە عێراق بووەتە ناوەندێکی پەڕینەوە و دامەزراندنی گروپە چەکدارەکان، نەک تەنها بەهۆی داڕمانی سیستەمی ئاسایشی لە دوای ٢٠٠٣، بەڵکو بەهۆی لاوازی سنوورەکان و فرەیی گروپە چەکدارەکان و ململانێی دەسەڵاتەکانیشەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی گروپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و ڕێکخراوە توندڕەوەکانی دیکە بە بیانووی جۆراوجۆر.

 

پێی وایە چارەسەر لە ململانێی دیپلۆماسیدا نییە، بەڵکو لە ئیرادەیەکی سیاسی یەکگرتوودایە کە سەروەری وەک هێڵی سوور پێناسە دەکاتەوە کە سازش ناکات، پێویستە سیستەمێکی ئاسایشی بەهێز بە کۆنترۆڵی ناوەندی بەسەر سنوورەکاندا بونیاد بنرێت، هاوتەریب لەگەڵ کۆتاییهێنان بە ئاژاوەی چەک، بێدەنگ بوون لە بەرامبەر ئەم ئامادەبوونە دەرەکییە و گۆڕینی عێراق بۆ گۆڕەپانێک بۆ ململانێی ناوچەیی، یەکسانە بە بەردەوامی وەرینی سەروەری و لاوازبوونی ناسنامەی دەوڵەت و بەشدارییەکی ناڕاستەوخۆ لە گەڕانەوەی تیرۆر بە بەرگی نوێدا.

 

 

"کاریگەری لەسەر پەیوەندییە هەرێمی و دیپلۆماسییەکان"
نیزال جیهاد عوبەیدی، پێشەنگی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ دامەزراوەی  یاسایی و مەشق و خولی پەروەردەی ڕوونیکردەوە کە بوونی تورکیا لە ناو خاکی عێراق بەتایبەتی لە باکووری وڵات، نوێنەرایەتی پرسێکی ئاڵۆز دەکات کە ئاسایش و سەروەری و بەرژەوەندییە ناوچەییەکان یەکتر دەبڕن، دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی ڕاوەدوونانی پەکەکە دەستێوەردانی سەربازیی خۆی بە پاساو دەزانێت، بیانوویەک کە بەهۆیەوە چەندین بنکەی سەربازی دامەزراندووە و لەشکرکێشی ئاسمانی و زەمینی وەک "ئۆپەراسیۆنی چنگ-پڵنگ" و "ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر" ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامی بوونی ئەو بنکە سەربازییانەی تورکیا و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینیەکان لە قوڵایی عێراقدا پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ سەروەری عێراق.

 

ڕوونیشیکردەوە، پێویستە عێراق بڕیارە ئاسایشی و سەربازییەکانی لەسەر خاکەکەی کۆنترۆڵ بکات، لەشکرکێشی تورکیا بەبێ هەماهەنگی کاریگەر و ڕەزامەندی فەرمی، ڕەنگدانەوەی لاوازی پێکهاتەی دەوڵەتی عێراق و توانای کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی و پاراستنی خاکەکەیە، بوونی بنکەکانی تورکیا لە چوارچێوەی خاکی عێراقدا بەبێ ڕێکەوتنی فەرمی نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای سەروەری دەکات، ڕێگا بۆ وڵاتانی دیکە دەکاتەوە کە بە بەکارهێنانی هەمان لۆژیک دەستوەردان بکەن، جگە لەوەش توانای حکومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و جێبەجێکردنی یاسا لەو ناوچانە لاواز دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆشایی ئاسایشی دروستکردووە کە داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە بۆ دووبارە پێگەی خۆیان قۆستۆتەوە، هەندێکجاریش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانی ناوچەکە لە گوندە سنوورییەکان لە ئەنجامی تۆپباران یان پێکدادان، هاتنە ناوەوەی ئەنقەرە لەوانەیە بارودۆخی ئاسایشی عێراق ئاڵۆزتر بکات.

 

دووپاتی کردەوە کە بوونی تورکیا ناسەقامگیری لە هەندێک ناوچەدا زیادی کردووە، ئەمەش زیان بە ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەگەیەنێت بەتایبەتی لە شنگال، چونکە ڕەنگە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا پاڵ بە هەندێک گروپی چەکداری وەک داعشەوە بنێن بۆ ئەوەی خۆیان بە ئاڵای بەرەنگاربوونەوە (داگیرکاری دەرەکی) ڕێکبخەنەوە، ئەمەش هەڕەشەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ململانێی چەکداری لەو ناوچانە دەکات، دەوڵەتی تورکیا عێراق وەک بەشێک لە کایەی ژیانی خۆی دەبینێت، هەوڵ دەدات دەسەڵااتی خۆی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی ڕێژەیی دەسەڵاتی ئێران لە هەندێک ناوچەی عێراقدا، دەوڵەتی تورکیا لە هەوڵی پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە و بونیادنانی تەوەرێکی ناوچەیی کە دژە یان هاوسەنگی ئێران بێت.

 

لەبەرامبەردا تورکیا لەڕێگەی دیپلۆماسی "هێزی نەرم"ەوە کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی خێرخوازی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری لە موسڵ و کەرکوک، لەکاتێکدا هەوڵدەدات کاریگەریی مێژوویی عوسمانی خۆی بگەڕێنێتەوە.

 

نیزال عوبەیدی ئاماژەی بەوەدا، بوونی تورکیا لە عێراق لەدەرەوەی هەر چوارچێوەیەکی هەماهەنگی فەرمیە، کە پێشێلکردنی سەروەری پێکدەهێنێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەبێت، کەشێکی ناسەقامگیری ناوخۆی دروستکردووە و ناڕاستەوخۆ بەشداریی لە دەرفەتی گەڕانەوە یان پێکهێنانەوەی ڕێکخراوەکانی وەک داعش کردووە، بە سود وەرگرتن لە ئاژاوەگێڕی و دابەشبوونی ناوخۆیی و ناوچەیی، گۆڕینی ڕێساکانی یارییەکە وایکردووە دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە کاتیەکان"دا کاربکات، هەوڵی گۆڕینی یاساکانی شەڕکردن و گۆڕینی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەیەکی هەمیشەیی دەسەڵات لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنە ئاسایشییەکان و ئابوورییەوە.

 

 

"فیشەک لەسەر سنوورەکانی میزۆپۆتامیا'

ئاڵا موسەوی، سەرنووسەری ئاژانسی ڕاگەیاندنی ئەنانا، ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بە دەستەواژەی "فیشەک لەسەر سنوورەکانی میزۆپۆتامیا" دەیکات، بە "تورکیا و دەستکاریکردنی لەگەڵ جەستەی لێدراوی عێراق" پێناسە دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا یاری بە جەستەی برینداری عێراق دەکات، دەوڵەتی تورکیا دراوسێیەکە کە لە باکوورەوە دەڕوانێت، دەستێکی درێژدەکاتەوە نەک بۆ بیناسازی بەڵکو بۆ دزەکردن، بە پێی سەربازی قورس لەسەر خاکی موسڵ و دۆهوک و هەولێرە، وەک ئەوەی خوێنی عێراقیمان زۆر بەنرخ نەبێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکرێت، وەک ئەوەی سەروەری ئێمە پەردەیەک بێت کە بە بڕیاری ئەنقەرە لاببرێ! هەر فیشەکێک کە دەتەقێنرێت، هەر هێرشێک کە دەکرێت چەقۆیەکی نوێیە لە نیشتماندا، سەروەری وشەیەک نییە کە لە کۆنگرەکاندا دووبارە بێتەوە، سەروەری ئەوەیە کە ئاڵاکەت بە بەرزی بەسەر هەر شوێنێکی خاکەکەتدا هەڵدەفڕێت، بەبێ مۆڵەتی تۆ لەلایەن هیچ کەسێکی نامۆوە دەستی لێنەدرێت.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، ناوچە سنوورییەکانمان گۆڕدراون بۆ سەنگەرێکی سەپێنراو، قوربانییەکان؟ منداڵە بێتاوانەکانمان، جوتیاران لە کێڵگەکانیان، منداڵان یاری بە یارییەکان دەکەن. خوێن دەڕژێت، ماڵەکان دەڕووخێن، خێزانەکان ئاوارە دەبن، هەموو ئەمانەش بە بیانووی 'ئاسایشی تورکیا'، کوا ئاسایشی عێراق ؟ کوا ڕێزگرتن لە پیرۆزی خوێنی عێراقی؟

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم داگیرکارییە دەمامکدارە کۆنترۆڵی دەوڵەت بەسەر ناوچەکانیدا لاواز دەکات و بۆشاییەکی ئاسایشی کوشندە دروست دەکات کە داعش لە نێو ئەو ئاژاوەیەدا لێیەوە لەدایک بووە، ئەمڕۆ ناوچە سنوورییە گرژەکان کە بارگرانی دەستێوەردانی دەرەکییان لەسەرە، جارێکی تر دەبنە شوێنی لەدایکبوونی گروپە تاریکەکان، ئاژاوە دڕندەکان بەرهەم دەهێنێت و دەستێوەردانی دەرەکی هۆکاری ئەم ئاژاوەیە. چۆن دەتوانین چاوەڕێی سەقامگیری بکەین کاتێک ئاسایشی نەتەوەییمان ڕۆژانە پێشێل دەکرێت؟ چۆن دەتوانین خاکەکەمان لە تیرۆر پاک بکەینەوە لەکاتێکدا تانکەکانی دراوسێکان ترس دەچێنن و خاکەکە دابەش دەکەن؟

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دژی دراوسێ نین، نە دوژمنی تورکیا ین، ئێمە دژی دەستوەردان ین، دژی پێشێلکردنی پیرۆزی، دژی گۆڕینی زەویەکانمان بۆ سەنگەرێکی شەڕ کە هەڵمان نەبژاردووە، خوێنمان نرخێکی هەرزان نییە بۆ بابەتە بیانییەکان، خاکی ئێمەش تەختەی شەترەنج نییە.

 

ئالا موسەوی لە کۆتایی قسەکانیدا بە داوای لێبوردنێک لە قووڵایی میزۆپۆتامیاوە وتی: سەروەری دانوستان نییە، سەروەری هێڵی سوورە، ئەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کوا ویژدانت؟ کوا پێوەرەکەت کە داوای ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتەکان دەکات؟ سەبارەت بە ئێوە ئەنقەرە، گوێ لە دەنگی عێراق بگرن، واز لە یاریکردن بە ئاسایشی ئێمە بگرن، بوەستن بە پشتگوێخستنی ژیانمان ڕێگە نادەین جارێکی دیکە بگۆڕدرێین بۆ شانۆیەکی دیکەی شەڕ، نە بۆ دەزگایەکی نوێی ئاژاوە.