یەکسانی جێندەر

دکتۆرە دیلمان ئازاد، پسپۆری پزیشکی دادوەری مامۆستا و لە کۆلێژی پزیشکی

 یەکێک لە هەڵە گەورەکانی ناو کۆمەڵگا پەروەردەی هەڵەیە بۆ منداڵان لە هەموو بابەتەکانم ئاماژەم پێکردووە ئەگەر بمانەوێت بەرەو پێش بچین دەبێت لە پەروەردەی منداڵانمان دەست پێبکەین.

ئێمە چون بتوانین نەوەیەکی تەندروست پێکبینین کەچی خێزان لە بنەرەتەوە هەڵەی هەیە لە پەروەردەکردنی نەوەکانمان. دەبێتنم لەناو خێزانەکان ئەگەر هەڵە هەبێ بۆ کورەکان بیانو دەهێننەوە کەچی هەڵە هەر هەڵەیە چ کوڕ بیکات یان کچ تاوانی هەردوو ڕەگەز وەک یەکە و سزادانی هەردوو رەگەز وەک یەکە لە ڕووی یاسا و ئایینەوە بەڵام بەداخەوە لە سزای کۆمەڵگا وەک یەک نین . منداڵی کچ هەر لەدایک دەبێتت هەمیشە بە چاوی کەمتر تەماشا دەکریت لە کۆمەڵگا بەداخەوە.. لە پزیشکی دادوەری کە کێشە دەبێتنم کچەکە هەرەشەی کوشتنی لەسەرە کەچی ئەو کوڕەی ئەو هەڵەیەی کردووە ئەو هەرەشەی لەسەر نییە و خزم و کەسی بەرگری لێدەکەن و کچەکەش خیزان خۆی لێ بێبەری دەکات کەچی کور و کچەکە لەهەمان هەڵە بەشدارن ئەوە دەبێتە لاوازی کەسایەتی و باوەر بەخۆ نەبوون لەلایەن کچانمان.

زۆربەی جار لە حاڵەتەکان دەپرسم ئەی کوڕەکە گیراوە؟ ئەوەی دەستم دەکەوێ لە وەڵام: نەخێر بەس ئینکاری دەکات. بیر دەکەمەوە بەوجۆرە هانی کوڕەکە دەدەن کە هەڵەکە لای ئەو ئاسایی بێت و لەوانەیە دووبارەشی بکاتەوە. زۆر شت هەیە دایک زۆر با ئاسایی فێری کورەکەی دەکات دەربارەی ژیان کە چۆن چاو کراوە بێت. کەچی بۆ کچەکەی، دایک بێدەنگ دەبێت و دەڵێت عەیبە باسی ئەو بابەتانە بکەم بۆ کچەکەم. ئەی باشە کچەکەش نابێت چاو کراوە بیت و پاریزگاری خۆی بکات؟ ئێمەی کۆمەڵگا بیر ناکەینەوە لە ڕۆڵی ئەم ئافرەتە چەند گرنگە بۆ کۆمەڵگا کە شان بەشانی پیاوان کار دەکەن لە دەرەوە و لە ماڵەوەش دەبنە دایک و ماڵ و خیزان بەڕێوە دەبەن کەواتە بۆ کەساییەتیان لاواز بکرێت دەبێت کچیش وەک کور فێر بکریت و ژیان تێبگات بۆ ئەوەی بتوانێت پاریزگاری خۆی بکات و توشی کێشە نەبیت.

یەکسانی جێندەر زۆر گرنگە ئەگەر وەک خۆی جێبەجێ بکرێت واتە ئافرەت و پیاو وەک یەکن لە ئەرک و ماف نەک لە جل و بەرگ و ڕەوشت، بە مانای ئەوەی لە شوێنی کارکردن فەرمانبەری پیاو و ئافرەت وەک یەکن جیاوازیان نییە یان لە ماڵەوە کور و کچ وەک یەکن هیچ جیاوازیان نییە لە پەروەردەدا لەقوتابخانە بەهەمان شێوە قوتابی کورو کچ وەک یەکن هیچ جیاوازیان نییە واتا ئەگەر هەڵەیان کرد کور و کچ لە قوتابخانە دەبێت وەک یەک تەماشا بکرێن.. (من زۆر باوەڕم بە یەکسانی جێندەر هەیە بەڵام من فیمینیست نیم چونکە ئەو دوو وشە دوو شتی جیاوازن لەیەکتری) ناتوانرێت ڕۆڵی هیج یەک لە پیاو و ئافرەت لە کۆمەڵگادا کەم بکرێت، تەواوکەری یەکترن بەڵام ئێمە ئەگەر بمانەوێت لەڕووی کۆمەڵگاوە بەرەو پێش بچین دەبێتت ئافرەت و پیاو لە ئەرک و ماف وەک یەک بن. لەکۆمەڵگای ئێمە یەکسانی جێندەر بەهەڵە تیگەیشتوون وادەزانن واتە پیاوان چی دەکەن چۆن کات بەسەر دەبەن دەبێت ئافرەتیش وابێت یان پیاو چۆن جل لەبەر دەکات دەبێت ئافرەتیش وابێت کەچی نەخێر، زۆر جیاوازە ئەم تێگەیشتنە، ئافرەت بە ئافرەتبوونی خۆی جوانە تەنها لە ئەرک و مافیدا وەک پیاو بێت نەک لە جل و کات بەسەربردن هەڵسوکەوت. ئەگەر هەوڵبدەین کچەکانمان کەسایەتییان ڕابگرین و بەچاوی یەکسان تەماشایان بکەین لەگەڵ کوڕەکانمان ئەوا ئەوانیش لە داهاتوودا دەبنە دایک و بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەل منداڵەکانیان دەکەن.. کەواتە بە مامەڵەی جوان لەگەل ئافرەت نەوەیەکی تەندروست و ئاست بەرز پێک دێت چونکە ئەو ئافرەتە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا کراوە ئەوا مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانی دەکات، ئەو جۆرە پەروەردانە کۆمەڵگا بەرەپێش دەبات، زۆر جار دەڵێین بۆچی پێش ناکەوین وەک وڵاتانی تر، هۆکاری زۆرە ئەمەش یەکێکە لەم هۆکارانە ...