ئازادی یان شەقامی ١٥٠ مەتری؟

شنیار ئەنوەر –چالاکوان

 

 

صەدام حسێن، بینای بەرزو تۆكمە و جادەی پان و فراوان لەگەڵ سەوزای بۆ شارەكانی ئێراق دابین كردوە. شوێنی وای تیایە مەگەر لەواشنگتۆن بینیبێتم، بەڵام خەڵك كامیان ویست؟ ئازادی؟ یان فرۆكەخانە و بینای بەرز و ڕێستۆرانتی فانسی؟

 

بنەماڵەی بەرزانیش چەندین مانگە مامۆستا بەدەلیان خستۆتە زیندان و شەش كەسیان لە بادینان بەبێ هۆ حوكم داوە، نەفەسی ئازادیان نەهێشتوە، كەچی هاتون دەڵێن ئێمە هەولێر دەكەینە دوبەی وا نیشان دەدەن كە سەڕەرای ئەوەی دەدزن خەریكی جوانكردنی هەولێریشن.

بەڵام بیریان چوە بینای جوان و شەقامی  دوسەد مەتری توڕەی خەڵك لێیان كەم ناكاتەوە، چۆن خەڵكی بەغداد یەكەم شت كردیان پەیكەرەكەی سەدامیان شكاند، ئەوە ماڵی بارزانیش دڵیان خۆشنەكەن بەوەی  كە شەقامێكیان دروستكرد لە هەولێر ئیتر خەلكەكەیان لێ بێدەنگ ئەبێت بەردەوامی ئەدەن بە ستەمكارییان.

 

مەبەستەكە ئەوەنیە كە خەڵك پرۆژەی ناوێت و ئازادی ئەوێت، گەلی هۆشیاری هەردوكیان ئەوێت و ئەوە منەتی هیچ حوكمەتێك نیە بەسەرخەڵكەوە. من خۆم زۆرترین ڕەخنەم لە جێگری سەرۆكی حكومەت گرتوە كە لەبری ئەوەی خەریكی پرۆژە بێت بۆ سلێمانی خەریكی پڕكردنی حسابە بانكیەكانی خۆیەتی.